تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
  2021-08-07       294       
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، بەپێی ئامارەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنای سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 8 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 40 کەسی توشبو تۆمارکراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، دۆخی کۆرۆنا لەشارەکە بەهێڵی ئاگادارکردنەوە ناودەبات و دەڵێت، " لەپێناو پاراستنی گیانی خۆت و ئازیزانت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببە و هەوڵبدە دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنە و خۆت بەدوربگرە لە تێکەڵبون و قەرەباڵغی."

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئێستادا دەتوانن ڤاکسینەکانی کۆرۆنا وەربگرن وەرگرتن و بەدەمەوەچونی ڤاکسینەکان دڵنیات دەکات لە بەهێزبونی بەرگری لەش بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە.

دەشڵێت،" بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕێگای پەیجی فەرمی بەڕێوبەرایەتییەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە دەتوانن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین سەردانی کلینیکە ڕاوێژکارییەکانی تایبەت بەکۆرۆنا بکەن ئەوانیش کلینیکە ڕاوێژکارییەکانی ( شەهید د.هێمن - شەهید تاهیر علی والی بەگ - علی ناجی - علی کمال )".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×