بەلەمێكی پەناخوازان بە٤٠ سەرنشینەوە لەنقوم بون ڕزگاركراو كۆچبەرێك خنكاوە
  2021-08-12       477       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی٤٠ كۆچبەر بەنایاسایی ویستویانە لەشارۆچكەی دانكیغ-ی سەرسنوری فەڕەنساوە بەكەناڵی ئینگلیزیدا خۆیان بگەیەننە بەریتانیا خەریك بووە بەلەمەكەیان ژێر ئاو بكەوێت، بەڵام لەلایەن كەشتیەكەوە، تیمی فریاگوزاری  ئاگادار دەكرێتەوەو ڕزگار دەكرێن لەخنكان. بەشێك لەکۆچبەرەكان لەلایەن هێزی ئاسمانی بەلجیكاوە بەفڕۆکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچكەی كاڵاس لەفەڕەنسا.

ئاوێنە، كاوە ڕەش: بەگوتەی شایەتحاڵەكانی تیمی ئەو كەشتیەی بەهانای كۆچبەرەكانەوە چووە دەڵێن: پێدەچێ بەلەمەكە ئاوی تێچوبێت بۆیە لەكاتی ڕەتبوونی كەشتیەك بەلایاندا دەبینرێت كە بەشێكیان كەوتونەتە ناو ئاوەكەوە. تاقمی كەشتیەكە لاشەی پیاوێکان بینوە لەسەر ئاو ڕاکشاوە كە هەناسەی تێدا نەماوەو دواتر ڕایانكێشاوەتە ناو کەشتییەکی دەریایی فەڕەنسی.

بەپئی دواین لێدوانی ڕاگەیاندنی تەندروستی فەڕەنسا یەكێك لەكۆچبەرانە گیانی لەدەستداوە..
هاوكات چەند بەلەمێكی ماسیگرەكان بەشداریان كردوە لەڕزگاركردن و دەرهێنانەوەیكۆچبەرەكان لەئاوەكەدا كەلەو كاتەدا لێیان نزیك بوون.
لەلایەكی دیكەوەش لە دەربەندی دۆڤەردا، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی كۆچبەران بەردەوامە، لەڕێگای هەلیکۆپتەرو هێزی دەریایی فەڕەنسا كەبەردەوام گەڕان و پشکنین بۆ ناوچەکە دەكەن.
لە دوای چەند ڕۆژێک لەخراپی کەش و هەوا، ئەمڕۆ بارودۆخی دەریا ئارامی پێوە دیار بوو، ئەمەش بۆتە هەل بۆ كۆچبەران كە هەوڵی پەڕینەوە بدەن بەڕێگای چوبی بچوك لەفەڕەنساوە بۆ بەریتانیا.
هەوڵدانی ئەوپەناخوازانەی ئەمڕۆ دوای ڕێگری كردنی هێزی سنورپارێزی فەڕەنسا دێت، لەپەڕینەوەی ١٠٨  كۆچبەری دیكە كە دوێنێ هەوڵی پەڕینەوەیان دابوو.
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، تەنها لەنیوەی ئەمساڵدا زیاتر لە١٠هەزار پەناخواز، كە لەنێویاندا ژن و منداڵی بچوك هەیە، ڕێگای پڕمەترسی دەربەندی ئینگلیزیان بەنایاسایی بڕیوەو پەڕیونەتەوە بەریتانیا.
ئەوە لەكاتێكدا كە بەتەواوی  ساڵی ڕابردوو نزیكەی ٨ هەزار كۆچبەر گەیشتبوون.
لەنێو ئەو پەناخوازانەی لەو ڕێگایە پڕمەترسیە  بوونەتە قوربانی خێزانێكی پێنج كەسی كوردی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەیە، كە لەئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیان، گیانیان لەدەستداو دواجاریش تەرمی منداڵە تەمەن ١٥ مانگیەكەیان،لەمانگی حوزەیرانی  ئەمساڵ، لەكەنارە ئاوییەكانی وڵاتی نەرویج دۆزرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×