مستەفا كازمی: شەڕی دژی گەندەڵی لە شەڕی دژی داعش گەورەتر دەبێت
  2021-08-16       239       


مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، شەڕی دژی گەندەڵی درێژە و لە شەڕی دژی رێكخراوی داعش گەورەتر دەبێت و پێویستی بە هەموو لایەكە.

مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە لە پارێزگای نەینەوا سازكرا وتویەتی، جێی داخە پارێزگاكە بە كێشەی خزمەتگوزاریدا تێپەڕدەبێت و گەندەڵی و خراپی ئیدارەدان هۆكاربوون بۆ كەوتنی پارێزگاكە بە دەستی رێكخراوی داعش.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەندەی لە تواناماندا بوو شەڕی دژی گەندەڵییمان كرد، دەزانم كە سەرجەم عێراقییەكان و خەڵكی موسڵ پشتگیرمان دەكەن لە شەڕی دژی گەندەڵی، بەڵام ئەو شەڕە درێژ دەبێت و لە شەڕی دژی رێكخراوی داعش گەورەتر دەبێت و ئەوەش پێویستی بەوەیە شان بەشانی یەكتر ئەو شەڕە بكەین.

سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوشیەتی، داهاتوو بۆ گەلی عێراقە و گەندەڵی و تیرۆر و بێتوانایی داهاتوویان نییە، لەگەڵ خەڵكی سەرجەم شارەكان دەبین بۆ هەستانەوە و لەدوای خودا جگە لە خۆمان و بەهاكانمان و ئیرادەمان كەس پاڵپشتمان نابێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×