کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە باشووری عێراق کرایە ئامانج
  2021-08-17       283       

تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشی کردە ئامانج.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی زیقار، تەقیوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×