كوڕەكەی شا مەسعود دەڵێت: ناوچەكەیان رادەستی تاڵیبان ناكەن و بەرگری دەكەن
  2021-08-22       850       

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە، بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، سەدان چەكدارییان بەڕێكەوتون بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەی دۆڵی پەنجشیر بەڵام كوڕەكەی شا مەسعود، كە سەركردایەتی ناوچەكەدا دەكات دەڵێت، بەهیچ شێوەیەك ناوچەكە رادەست ناكەن و بەرگری دەكەن.

ئاوێنە: ئەحمەد شا مەسعود، سەركردەی ناوچەی دۆڵی پەنجشیر، كە دوایین ناوچەی دەرەوەی كۆنترۆڵی تاڵیبانە لە ئەفغانستان، لەگەڵ ئەوەی رایگەیاند كە ئامادەی گفتوگۆی ئاشتیانەن لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان بەڵام ناوچەكەیان رادەست ناكەن و ئامادەن بۆ شەڕ.

ئەحمەد شا مەسعود وتویەتی، دۆڵی پەنجشیر رادەستی تاڵیبان ناكرێت و ئەگەر هەوڵی كۆنترۆڵكردنیشی بدەن، "ئێمە ئامادەین بۆ بەرگریكردن."

ئەوەشی خستۆتۆتەڕو"دەمانەوێت تاڵیبان بزانێت كە تاكە رێگە بۆ بەرەوپێشچون دانوستان و گفتوگۆیە...ئێمە شەڕمان ناوێت."

بەڵام جەختیشی كردۆتەوە كە لایەنگرانی ئامادەن بۆ شەڕ ئەگەر تاڵبان هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ناوچەكەیان بدات.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكشەممە، بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، "سەدان چەكداری ئیمارەتی ئیسلامی بەرەو ناوچەی پەنجشیر بەڕێكەوتون بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی، ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسانی ناوچەكە رەتیانكردەوە كە بە ئاشتیانە ناوچەكە رادەست بكەن."

ئەحمەد شا مەسعود داوای كردوە حكومەتێكی سەرتاسەریی بە بەشداری تاڵیبان لە ئەفغانستان پێكبهێنرێت و جەحتیشی كردۆتەوە كە "دەربازبون لە شەڕ بونی نییە ئەگەر تاڵیبان گفتوگۆی رەتكردەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×