وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی: لە ئەمشەوەوە نرخی بەنزین هەرزان دەكرێت
  2021-08-24       760       

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی راگەیاند، لە ئەمشەوەوە کۆمپانیای کار بەنزینی نۆرماڵ بۆ شەش بەنزینخانەی سلێمانی بەنرخی 710 دینار بۆ هەر لیترێک دابین دەکات و ئەوانیش بە 730 دینار بە هاوڵاتیانی دەفرۆشنەوە.

ئاوێنە: بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بە "خەندان"ی راگەیاند، لە ئەمشەوەوە شەش بەنزینخانەی سلێمانی بەنزینی نۆرماڵی بۆ دێت و بە 730 دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت، ئەو بڕە بەنزینەش لەلایەن کۆمپانیای کار گروپ بۆ بەنزینخانەکان دێت و "بۆ هەر بەنزینخانەیەک یەک ترێلەی بەنزین دێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمشەو یەکەم قۆناغی بەنزینەکە دابەشدەکرێت و "بەڵێنێک دراوە کە ئەو بڕە بەنزینە لەرۆژانی داهاتوشدا بەردەوام دەبێت، ئێمەش وای دەبینین کە لەهەر شوێنێکەوە کاربکرێت بۆ زیادکردنی بڕی بەنزین بەڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری دەبێت لەسەر هەرزانبونی نرخەکەی لەبازاردا و ئەوەش لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان دایە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×