داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی كابوڵ راگەیاند
  2021-08-26       496       

رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی كابوڵ راگەیاند كە تێیدا دەیان كەس كوژران و برینداربون.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی رۆیتەرز، كەناڵی تەلەگرامی ئاژانسی ئەعماقی سەربە رێكخراوی داعش، بەرپرسیارێتی رێكخراوەكەی لە تەقینەوەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی كابوڵ راگەیاندوە.

ئاژانسەكەی داعش ئاماژەی بەوەداوە كە كەسێكی خۆكوژ توانیوییەتی خۆی بگەیەنێتە نێو كۆمەڵێكی زۆر لە وەرگێڕو هاوكارانی سوپای ئەمریكاو سەربازانی ئەو وڵاتە لەنزیك فڕۆكەخانەی كابوڵ و پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكەی لەنێویاندا بتەقێنێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×