فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا: 12 سەربازمان لە تەقینەوەكانی كابوڵدا كوژراون
  2021-08-26       718       

كینیس ماكێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، ئاشكرایكرد، ژمارەی سەربازانی ئەمریكا كە لە تەقینەوەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی كابوڵدا كوژراون بۆ 12 سەرباز بەرزبۆتەوە.

ئاوێنە: كێنیس ماكێنزی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، تەقینەوەكان لەلایەن دو خۆكوژی سەربە داعشەوە ئەنجامدراون.

هەروەها وتیشی، ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی ئەفغانی لە هێرشەكاندا كوژراون و برینداربون.

ماكێنزی جەختیشی كردەوە كە وەڵامییان بۆ ئەو هێرشانەی داعش دەبێت.

بەرلەوە وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندبو كە ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكان لەنێوان 13 بۆ 20 كوژراو و 50 برینداردایە.







زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×