ئاسایشی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە بەسرە كەسێكی كوشتوە
  2021-09-08       553       

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كەسێكی بە رەگەز عەرەبیان دەستگیركرد بەتۆمەتی ئەوەی ژنێكی لە بەسرە ناسیوەو پەیوەندی لەگەڵدا دروستكردوەو بە هاوكاری ژنەكەو دو كەسی دیكە مێردی ژنەكەیان كوشتوەو بۆ خۆشاردنەوە هاتۆتە شارۆچكەی رانیە.

ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی: رۆژی 1- 8-2021 هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبار (م. ج. م.) بە رەگەز عەرەب دانیشتوی شاری بەغدایان دەستگیركرد بەتۆمەتی ئەوەی ژنێكی خەڵكی بەسرەی ناسیوەو پەیوەندی لەگەڵدا دروستكردوەو دواتر بە هاوكاری ژنەكە لەگەڵ دو كەس بە ناوەكانی (م. ا.) و (ی. م.) لە رۆژی 22-7-2021 هەستاون بە كوشتنی مێردی ژنەكە بەناوی (محەمەد عەبدولحوسنی) لە شاری بەسرەو دواتر بەمەبەستی خۆشاردنەوە هاتۆتە شاری هەولێر و لەوێشەوە چۆتە شارۆچكەی رانیە.

ئەوەش خراوەتەڕو: لەلایەن هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانییەوە بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 4ی تێرۆر تۆرمەتبارەكە دەستگیركراوەو لەبەر تایبەمتەندی شوێنی تاوانەكەو داواكردنی لەلایەن داداگاكانی خواروی عێراقەوە بەفەرمانی دادوەر لە رۆژی 10-8-2021 رادەستی پۆلیسی بەغدا كراوەتەوە.

ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ راگەیەندراوەكەدا ڤیدیۆی دانپێدانی تۆمەتبارەكەی بڵاوكردۆتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×