تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی کۆرۆنای ئاشکرا کرد
  2021-09-15       586       


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌‌‌ (15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبەری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1178) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (11) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنه‌: هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (9) هه‌زار و (516) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (1430) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×