پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە كۆمەڵگەی قەرەناو تۆمەتبارێك دەستگیركراوە
كە تەقەی لە دو هاوڵاتی كردبو و برینداری كردبون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە
راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئه‌وه‌ی روداوێكی ته‌قه‌كردن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی قه‌ره‌ناو
رویدا‌و به‌هۆیه‌وه دو كه‌س برینداربون، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی
قه‌ره‌ناو گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی
تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد.
ئاماژەی بەوەشداوە كە توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی
بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌ناو به‌هاوكاری بنكه‌ی ئاسایشی قه‌ره‌ناو ده‌ستگیر بكرێت.
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ش. ع. م.) به بڕیاری
دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (405)و (31) له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.