لەنێوان فەلسەفەو ئەدەبـدا... چ پەیوەندییەک؟
  2021-10-12       368       
داڕشتنی: تیمی تەکنیکی جەزیرە میدان
و. هاوڕێ خالید



لە دیمانەیەکدا، لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ساڵی ٢٠١٧ فەیلەسوفی مەغریبی تەها عەبدولڕەحمان وەڵامی ئەم لە پرسیارە دەداتەوە...
    مرۆڤ لە ڕابردوویەکی دووردا فەلسەفاندوویەتی بە ئامانجی تێگەیشتن لە "بوون" ی خۆی و ئەو ڕەهەندانەی "چییەتی" ئەو پێکدەهێنن. لە ئاستە جیاکانی مەعریفی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی، و هتد... لەم چوارچێوەیەشدافەلسەفەی (نەریتی)  بە ئەندازەی سیستەماتیکی خۆی هیچ بۆشایی یاخود مەسەلەیەکی بە هەڵپەسێردراوی بەجێ نەهێشتووە، بەڵام پرسیارەکان خۆیان شێواز و سروشتێکی گشتگیریان هەیە، زۆرجار لە ڕێگەی لینکەکانەوە ئالۆز و پەرت دەبن. بۆ نموونە: ئەفلاتون لە نووسین و تێڕوانینەکانیدا، باس لە  جیهان، سروشت، مرۆڤ و کۆمەڵگا دەکات. لە کتێبی (کۆمار) یشدا باسی لە بیرکاری، ئەخلاق، کۆمەڵناسی، سیاسەت، هونەر و ئەدەب کردووە، کەواتە لە نەسەقی فەلسەفی ئەفڵاتون ،  هیچ یەکەیەکی بەتاڵ یا بۆشاییەکی بەجێنەماوە.[1]  هەرچۆنێک بێت ئەدەب پێگەى خۆی بە ڕیتم و لۆجیکەوە پاراست، بەڵام بیستنی ئەم دەنگە نەشازە بۆ فەلسەفەی سیستەماتیکی نەریتی قورس بوو. نووسینی ئەدەبی، وەک فۆرمێکی دیاریکراوی دەربڕین، چ شیعر، چ شانۆ و ڕۆمان، کەلەپوور و هێما و کەسانێکی تایبەتیان هەیە کە تایبەتمەندییەکانی هزری مرۆڤیان هاوشانی فەیلەسوفەکان داڕشتووە و خاوەندارییەتی لێدەکەن. سەرەڕای بەیەکەوە ژیان و لەتەک یەکبوونیان، پەیوەندی نێوان ئەدەب و فەلسەفە وەک دوو کایە مەعریفیی هەمیشە بەتوندی دەرگیری ململانێ بوون.  هەر یەک لەو کایانە شێوازی خۆیان بە ڕێگە ڕاست بۆ گەیشتن بە حەقیقەت دەزانی.پێیان وابوو ڕێگایەکی دووریان بڕیووە .تاکو حەقیقەت بەدەست بێنن.. بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوەیان نەکرد. هەر بۆیەش ئەفلاتون بە دیاریکراوی نووسەرانی بەگشتی و شاعیران بەتایبەتی لە کۆمارەکەی دوورخستەوە.

 ئایا نەگونجانی نێوان فەلسەفە و ئەدەب هەمیشەیی و دابڕاوە ؟ ئایا ئەگەری ئەوە هەیە پەبوەندییەک  کۆیان بکاتەوە؟ هەر یەکێک لە فەلسەفە و ئەدەب لە سەدە نوێکاندا چ ڕۆڵێک دەگێڕن؟
لەنێوان دەستەواژەی فەلسەفی و مەرجەعی ئەدەبیدا"ئەگەر. نەکە فراوان بێت، دەستەواژەکە تەسک دەبێتەوە" – النفیری - سنورەکانی زمانی لۆجیکی عەقڵانی، ڕێگە نادات بە نزیکبوونەوەی شەپۆل و شەوقەکانی پەیبردنی ڕۆح، کە سنوری مێشکدا تێپەڕێتێت و لە ڕەقی لۆجیک دەربازی بێت، بۆیە زمانی لۆجیکی وشک ناتوانێت وەک گێڕانەوەی ئەدەبی لە حەقیقەت نزیک بێتەوە.

   فەیلەسوفی مەغریبی ''تەها عەبدلڕەحمان" زمان بۆ دوو بەش دابەشدەکات(3) بەشی یەکەم : واژەی دەستەواژەیی،بەشی دووەم واژەی هێمایی)،  کەواتە دەستەواژە - بەپێی تەها عەبدلڕەحمان- بریتییە لە: "واژەیەکی بڕیاریی ئاوێتەیە لە بەڵگەکانی." لە کاتێکدا کە واژەی ئاماژەیی پێچەوانەکەیەتی "واژەیەکە کە ئاماژەیە بۆ میتافۆر یان واتای لێدوانێک یان پێچواندنی واتایەک."... واتا دەستەواژەکان لە بنەڕەتدا ئەو واژانەن کە پابەندن بە یاساکانی عەقڵی ئەبستراکتەوە. ئەم واژانە، ئەم زمانە دەستەواژەییانەن، کە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایان هەیە، ئەمەش خولگەی کاری فەلسەفەیە. لە کاتێکدا ئەوە نیشانەیە کە لەبنەڕەتدا"ئەو واژانەی کە بەڕووی فەزای خەیاڵە بەرجەستە کراوەکاندا دەکرێنەوە" خولگەی کاری ئەدەب و شیعرە.
بە بۆچوونی تەها عەبدولرەحمان هەردوو (فەلسەفە و ئەدەب)، بەشدارن لە بەیانکردنی ڕکابەرایەتی دژ بەیەکتری، هەر یەکەیان بە ڕێژەی خۆی پشکی بەردەکەوێت. لە هەردوو جۆری دەستەواژەیی و هێمایی. یان "هێزی بیرکردنە و هێزی خەیاڵکردن" لێرەدا تەها عەبدولرەحمان زیاتر ناڕوات بۆ جیاکردنەوەی تەواوەتی فەلسەفە و ئەدەب و حوکمدانی تەواو، بەڵام لێدوانەکەی ئەوە دەردەخات کە بەگشتی هەریەک لە فەلسەفە و ئەدەبیات بەیەکەوە، ئەمەیان تێدایە.هەرچۆنێک بێت فەلسەفە بەشێکی زۆر لە واژەی دەستەواژەیی بەکاردێنێت، گێڕانەوەی ئەدەبی زۆرترین واژەی هێمایی وەردەگرێت.(4)
 ئەو فەیلەسوفە دواجار بەرەو ئەوە دەچێت و دەڵێت: (فەلسەفە لە ڕێگەی بەکارهێنانی زمانی دەستەواژەیی، وا دەردەکەوێت لە عەقڵانییەتیدا توند و لە مەعریفەدا کفن ئاسا پەنهان، بێت.) توانای کۆتکردن و چەقاندنی بیرکردنەوەی مرۆڤی هەیە، چ زانستی یاخود ئەدەبی بێت(5).. بەڵام نووسەر دەتوانێت وەڵامی ئەمە بداتەوە بەوەی کە سنورەکانی زمانی لۆژیک عەقڵانی ڕێگە بە نزیکبوونەوەی شەپۆل و ئاوات و نیگاکانی ڕۆح نادات،. کە لە ڕەقی لۆجیک مێشک تێپەڕێنێت و دوورکەوێتەوە لە توندی و وشکی لۆجیکی. کەواتە زمانی لۆجیکی وشک ناتوانێت لە ڕاستی نزیک بێتەوە وەک گێڕانەوەی ئەدەبی کە بەردەوام بە لێشاو میتافۆر و وێنەی خوازەیی و کۆدی ئیستاتیکیانەی جوانی لێ دەڕژێت. (6) هەرچۆنێک بێت سەرجەم هەوڵەکان بۆ سنوردانان و جیاکردنەوە لە نێوان بوارە مەعریفەییەکانی فەلسەفە و ئەدەب، لەلایەن فەیلەسوفانی پۆستمۆدێرن بەتوندی بەرپەرچ درانەوە، هاوکات بەتوندی هێرشیانکردە سەر میراتی دوالیزم و عەقڵ سەنتەریزمی دیکارتی، کە ماوەیەکی زۆر بەسەر مێژووی هزری فەلسەفیدا باڵادەستبوو، کە دواتر بە ڕەخنەی پۆستمۆدێرنیزمەکان لە دوالیزم ناسرا. دوالیزمی نێوان ڕۆح و ڕۆح، جەستە و رۆح، تاک و کۆمەڵگە و هتد... (7) فەلسەفەی پۆستمۆدێرن بە تایبەتی مامەڵە لەگەڵ ئەدەبدا دەکات، چونکە فەلسەفەیەکە لەسەر بنەمای ڕاپەڕین دژی زۆربەی پێوەرە فکرییە توندەکان، کە فەلسەفە بەشێوەی میتۆدی بایەخی تایبەتی پێدەدات، دروستبووە.(8) ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی قوتابخانەی پۆستمۆدێرن بەو ئەنجامە گەیشتبن کە ئەوەی ئەم دوو کایە بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە یەک دۆزە کە ئەویش کێشەی: مەسەلەی نووسینە، هەروەک فەیلەسوفی فەرەنسی جیڵ دۆلۆز بەردەوام بوو بۆ ئەوەی بڵێت ئەمە بابەتی نووسینە(9)، ڕەنگە ڕەگ و ڕیشەی ئەم هەڵوێستە یاخییانەیە بۆ دابەشبوون یان پچڕانی پەیوەندی نێوان ئەدەب و فەلسەفە لەلای فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچەدا بدۆزرێنەوە، لە کتێبی "لەدایکبوونی تراژیدی" دا ڕایگەیاندووە:" فەلسەفە دەبێت بیرکردنەوەی لۆجیکی تووند سنوردار بکات و بگەڕێتەوە بۆ لایەنی سۆزداری شێوەی گێڕانەوە، ئەو گوتی" گەڕانەوە بۆ توخمە سەرەتاییەکانی بەهاری سۆز کە لەخۆماندا هەیە و بیری لە خۆمان پێدەکەینەوە. تەنانەت ئەگەر ئەمە بیری شیکاریش تێکبشکێنێت"(10) بۆیە ژمارەیەک لە بیرمەندان و فەیلەسوفان کە لەلایەکەوە شێوازی گێڕانەوەیان لەگەڵ زمانی شیعریدا تێکەڵ کردووە و لە لایەکی ترەوە ڕەچاوی پرسیار و ڕێوشوێنی فەلسەفی دەکەن، بۆ نموونە فیتشە خۆی فەلسەفەکەی وەک چیرۆکێک لە کارە بەناوبانگەکەیدا پێشکەش کرد، بەناوی "وەهای گووت زەردەشت". بەهەمان شێوە ژمارەیەکی زۆر لە فەیلەسوفان دەبینین بیرۆکەکانیان لە شێوەی ڕۆمان و شانۆدا، داڕشتووە، وەک، ژان پۆل سارتەر و میلان کۆندێرا و زۆریتر.... (11)


فەلسەفە و ئەدەب، ئەرکی دامەزراندنی مۆدێرنێتە
هەر بەو شێوەی فەلسەفەی مۆدێرنێتە بەسەر زمانی دیکارتەوە وتی: دیکارت بیر دەکاتەوە، بۆیە ئەو هەیە... ئەدەبیاتی مۆدێرنیتە وتی: ئەو  لە ئازاردایە، بۆیە هەیە" - میلان کوندێرا
لە کتێبی تریلۆگی لەسەر ڕۆمان: هونەری ڕۆمان، ڕۆماننووسی چیکی میلان کوندێرا پەیوەندییەکی نوێ لەنێوان ڕۆمان و فەلسەفە دادەمەزرێنێت، نەک لە ڕووی ئەو شێواز و ڕێبازەی کە پەیوەستین و شوێنکەوتەین، بەڵکو لە ڕووی ئەرکی فەلسەفە و ئەدەبەوە......بە بۆچوونی کۆندێرا، هەردوو کایەی فەلسەفە و ئەدەبیات شان بە شانی یەکتر کاریان کردووە بۆ دامەزراندنی مۆدێرنیتەی ڕۆژئاوا، ئەگەر دامەزراوەی فەلسەفی مۆدێرنیتە لە سەدەی 17 ەوە، لەلایەن فەیلەسوفی ماتماتیکی دیکارتەوە دامەزرێنرا، کە خودی بیر کەرەوەی هۆشیار، بنەمای هەموو شتێکە. ئەوەش لە ڕێگەی کۆجیتۆ بەناوبانگەکەی "من بیردەکەمەوە، دواتر من هەم" کە دیکارت ئەرکی ئەو خود ڕۆشنبیرییەی لە پشکنینی گەردوون و چارەسەرکردنی نهێنییەکانی پێناسە کرد. ڕۆڵی گێڕەرەوە گەڕان بوو بۆ قوڵاییەکانی ڕۆحی مرۆڤ و هەڵکەندن بۆ ناو ئاوات و.هیواکانی ئەو، نەوەستاوە لە سنووری ماددە و سروشتدا.(12)
لێرەدا کۆندێرا بیر لەوە دەکاتەوە کە ڕۆماننووسی ئیسپانی میخائیل دی سێرڤانتس نووسەری دۆن کیشۆت و هاوسەردەمی دیکارت کە لە سەدەی 17دا ژیاوە. بە تەنیشت دیکارتەوە بە دامەزرێنەری مۆدێرنێتە دادەنرێت، ئەگەر دیکارت بەدوای ئاشکراکردنی نهێنیەکانی گەردوون بوو ئەوا ڕۆمانی سێرڤانتس بەدوای ئاشکراکردنی نهێنیی و هیوا و ئاواتەکانی ناو خودە.(13)
 لە کۆتاییدا، لەڕێگەی دروستکردن و دۆزینەوەی لینکی هاوبەشی نێوان داڕێژەری ڕۆمانەکە سارڤینتوس، و خولیای زانین لە دەستی دیکارتدا، کۆندێرا ئەرک و وەزیفەی سەرجەم فەلسەفەو ئەدەبیاتی وەک یەک پاکێجی تەواکار و  هاوبەش وێنا کرد.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×