کەشناسی عێراق: سبەی سێشەممە لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکات
  2021-10-18       817       
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەی سێشەممە لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکوری عێراق بارانبارین دەستپێبکات و پلەکانی گەرماش لەسەرجەم ناوچەکان هاوشێوەی ئەمڕۆ بەجێگیری دەمێننەوە.

ئاوێنە: دەستەی کەشناسی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی سێشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لەچەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکوری عێراق ئاسمان هەور دەبێت و بەڕێژەیەکی سنوردار باران دەبارێت.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا خێرایی با 10-20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت و رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە و هەینیش لەسەرجەم ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و گۆڕانکاری لەپلەکانی گەرمادا رونادات.

16ی ئەم مانگەش سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق رایگەیاندبو، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەجیاوازییەکی گەورە ڕو لە دابەزین بکەن و هۆکارەکانی فێنککردنەوەش بەگشتی کۆتاییان دێت و کەمتر بەکاردەهێنرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×