لەسەر داوای ئازاكردنی چالاكوانێك، ئەردۆغان هەڕەشەی دەركردنی باڵیۆزانی 10 وڵات دەكا
  2021-10-22       1623       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا هەڕەشەی دەركردنی باڵیۆزی 10 وڵات لەنێویاندا ئەمریكاو ئەڵمانیاو فەرەنسا لە وڵاتەكەی دەكات، بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتانە داوای ئازادكردنی عوسمان كاڤالا، چالاكوانی ئۆپۆزسیۆنی توركیایان كردبو كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە بەتۆمەتی تێكدانی سەقامگیری چەند ساڵێكە زیندانی كراوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێرشی لە لێدوانێكدا رایگەیاند"بە وەزیری دەرەوەم وتوە چیتر ناتوانین رێگە بەخۆمان بدەین پێشوازی لەوانە بكەین لە وڵاتەكەماندا." ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ باڵیۆزانی ئەو 10 وڵاتەكەی كە داوای ئازادكردنی عوسمان كاڤالا-یان كردبو.

ئەردۆغان وتوشیەتی"ئەوان لە وڵاتەكانی خۆیان تیرۆریست و بكوژان ئازاد دەكەن؟ نەخێر نە ئەمریكاو نە ئەڵمانیاو...كام لەمانە پێشتر شتی وایان كردوە؟"

ئێوارەی رۆژی دوشەممەی رابردو، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا، هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، كەنەدا، فینلەندا، دانیمارك، هۆڵەندا، نیوزلەندا، نەرویج و سوید داوایان كردبو دۆسیەی عوسمان كاڤالا بەپەلەو بەشێوەیەكی دادپەروەرانە یەكلایی بكرێتەوە كە چوار ساڵە لە زینداندایەو جەختیشیان كردبوەوە كە بەردەوامیی دەستگیركردنی پرسیار دەخاتە سەر دیموكراسیەت و سەروەری یاسا لە توركیا.

بەهۆی بەیاننامەكەوە، رۆژی سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی توركیا باڵیۆزانی ئەو 10 وڵاتەی بانگهێشتكردو پێی راگەیاندن كە داواكارییەكەیان "قبوڵكراو نییە."

دەسەڵاتدارانی توركیا، عوسمان كاڤالا(64 ساڵ)، كە یەكێك لە دیارترین كەسایەتییەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تۆمەتباركردوە بە تێكدانی سەقامگیری وڵاتەكە.

ناوبراو ساڵی 2013 پشتیوانی لەو خۆپیشاندانانەی دژی حكومەت كرد كە بە "بزوتنەوەی گیزی" ناسرابو و هەروەها دواتریش تۆمەتباركرابو بەوەی كە بە هەوڵدانی بۆ خستنی حكومەتی لە كاتی كودەتا سەرنەكەوتوەكەی ساڵی 2016دا.

لە مانگی كانونی یەكەمی 2019، دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا بە دەستبەجێ ئازادكردنی كاڤالا، بەڵام بێ سودبو.

سەرەتای ئەم مانگە، دادگایەكی ئیستانبوڵ زیندانیكردنی كاڤالا-ی بۆ 26ی تشرینی دوەم درێژكردەوە، ئەوەش وێڕای هەڕەشەكانی ئەوروپا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەنقەرەدا ئەگەر بێتو ناوبراو ئازادنەكەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×