وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەركرد
  2021-10-27       536       

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەركرد.

ئاوێنە: رێنماییە داراییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە بە ژمارە (14) دەرچوە، ئیمزای ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرەو ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە.

بەپێی رێنماییەكە، پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران و کۆنوسی کۆبونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19/10/2021، رێنماییەك دەركراوە كە لە شەش خاڵ پێكدێت بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژکە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوندو شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێنماییە داراییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجیدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×