2021-11-04   949     
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمریکی بۆ سیاسەتی دەرەکییو پسپۆڕ لەئاسایشی هەرێمیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرایدهكات، واشنتۆن پێویستی بەکوردانی سوریا هەیە".
ئیلان بیرمان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمریکی بۆ سیاسەتی دەرەکییو پسپۆڕ لەئاسایشی هەرێمیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی "حوڕە" دەڵێت:"ئەوەی ڕونە کە بەردەوامبونی پشتیوانی ئەمریکا لەهێزەکانی سوریای دیموکرات سەرچاوەی تورەییو بێزاریی تورکیایە، بەڵام واشنتۆن بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش پێویستی بەکوردانی سوریا هەیە".
وتویهتى:"پرسی پشتیوانیکردنی کوردانی سوریا کۆنەو بۆسەردەمی ئیدارەی ئۆباما دەگەڕێتەوە کاتێک ئیدارەکەی بڕیاریدا بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش پشتیوانی جەنگاوەرە کوردەکان بکرێت لەجیاتی ئەوەی پەیڕەوی لەدەستتێوەردانی سەربازیی ڕاستەوخۆ بکات، ئیدارەی ترەمپیش لەگەڵ فراوانبونی چوارچێوەی جەنگ دژ بەداعش لەسەر هەمان سیاسەتی ئیدارەی ئۆباما بەردەوامبوو".
پێگە ئەمریکییەکە لەزاری بیرمانەوە گواستویەتیەوە، "کوردان بۆ واشنتۆن پێویستن، لەبەرئەوەی ئەمریکا دەیەوێت ڕێگریی لەدوبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لەسوریا بگرێتو کۆنترۆڵی کێشەی ئەو چەکدارە بیانیانەی داعش بکات کە لەڕۆژئاوای کوردستان زیندانیکراون، ئەوەش خاڵی سەرەکیی ناکۆکییەکانی نێوان واشنتۆنو ئەنکەرەیە".