دیکتاتۆری مەزن
  2022-01-01       1576       

چارلی چاپلن
وەرگێڕانی : ڕێبـیـن مستەفا

بەداخەوە من نامەوێت ئیمپراتۆر بم،ئەوە کاری من نییە، من نامەوێ ڕێسا و یاسا بۆ کەس دابنێم، یان شوێنێک داگیر بکەم،لەڕاستیدا ئەگەر ڕێی تێبچێت من ئارەزوو ئەکەم ھاوکاری ھەمووان بكـەم جولەکە، بێ دین،ڕەش،سپی...ھتد ئێمە ھەموومان ئارەزوو ئەکەین کۆمەک و ھاوکاری یەکتری بکەین، مرۆڤایەتیش ھەر ئەوەیە.


ئێمە ھەموومان ئارەزوو ئەکەین لەناو خۆشی و شادی یەکتری بـژین نەک لە ئێش و ئازار و بەدبەختی یەکتری. نامانەوێت ڕقمان لەیەکتر بێت، یان یەکتری ناشیرن و نابوت بکەین، لەم جیھانە فراوانەدا ئیمکانی دابینکردنی ژورێک بۆ ھەرکەسێک ھەیە،ھاوشان زەوی ھێندە دەوڵەمەندە کە بتوانێت خواردن بۆ ھەموو کەسێک دابین بکات، ستایل و شێوەی ژیانمان دەکرێت ئازاد و جوان بێت،وەلێ ئێمە ڕێگاکەمان ونکردووە،چاوچنکۆی ڕۆحی مرۆڤایەتی ژاراوی کردووە،چاوچنکۆی دونیای سەرشار کردووە لە ڕق و کینە،چاوچنۆکی ئێمەی مرۆڤیشی لەناو بەدبەختی و خوێنی خۆماندا نوقم کردووە،ئێمە ژیانمان زۆر خێرا کرد وەلێ لەگەڵیشیدا خۆمان زیندانی کرد، سیستەم و ئامێرە میکانیکیەکانمان بەو شێوەی ئەمانەوێ بەرھەم ھێنا و پێشخست، زانین ئێمەی بەدگوومان کردووە، ھزر و ھۆشمان نامیھرەبان بووە،زۆر بیردەکەینەوە و زۆر بێ ھەستین، ئێمە پێش ئالەت و ئامێرە میکانیکیەکان پێویستیەکی زۆرمان بە میھرەبانی و نەرم و نیانی ھەیە، بەبێ ئەوان ژیانمان ڕەق و زبر ئەبێت و ھەموو شتێکمان لەدەست ئەچێت.
فڕۆکە و ڕادیۆ ئێمەی لەیەکتری نزیک کردۆتەوە،ئەو داھێنانانە بۆ خێر و چاکەی مرۆڤایەتی ھاوار و ناڵین ئەکەن، جیھان بۆ یەکبوون و یەکێتی ئێمەی مرۆڤایەتی ھاوار و ناڵین ئەکات، ھەر وەک چۆن دەنگی من ئێستا بەگوێی ملیۆنان کەس لە جیھاندا دەگات
ملیۆنان پیاو، ژن و زارۆکی بێ ئومێد قوربانیانی سیستەمێکن کە ھۆکارە بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێتە جەللادێک ئەشکەنجەی خەڵکی بێ تاوان بدات و راپێچی زیندانیان کات.
بەوانەی دەنگی من ئەبیستن دەڵێم« بێ ئومێد مەبن»ئەو دۆخە پڕ ئێش و ئازارەی ئێستا ھەمانە بەھۆی گوزەرکردن و تێپەڕینی چاوچنۆکییە،لێڵی و تەڵخیە لە ڕێگای پێشکەوتنی مرۆڤایەتی،ئێمەی مرۆڤ دەترسێنێت، ڕق و نەفرەت تێدەپەڕێت دیکتاتۆرەکان ئەمرن دەسەڵاتێک کەلە خەڵکی زەوتکرابوو بۆ خەڵکی خۆی دەگەڕێنرێتەوە،ھەتا ئەوکاتەی مرۆڤەکان دەمرن ئازادی بەھای خۆی لەدەست نادات.
سەربازەکان خۆتان بە دوژمنانێک کە ھەرزان فرۆشتان ئەکەن مەسپێرن،کەسانێک کە ژیانی ئێوە کۆنترۆڵ ئەکەن،پێتان دەڵێن چیبکەن و چی نەکەن،چی بخۆن و چی نەخۆن، چۆن بیر بکەنەوە و چۆن ھەست بەشتەکان بکەن، سەربازەکان خۆتان بە کەسانێک مەسپێرن کە قەید و بەند بۆ ژیانتان چێدەکەن،سیستەمی خۆراکتان بۆ دادەنێن، خۆتان بە کەسانێک مەسپێرن کە وەک ئاژەڵ سەیرتان دەکەن و رەفتارتان لەگەڵ دەکەن، یان وەک گولە تۆپێک سودتان لێدەبینن، ھەرگیز خودی خۆت بە دەستی مرۆڤی ناسروشتی مەسپێرە،یان بەمرۆڤی میکانیکی،یان بە عەقڵی میکانیکی و ئامێری مەسپێرە، بیرت نەچێت تۆ ئامێر نیت،تۆ ئاژەڵ نیت تۆ بەر لە ھەر شتێک مرۆڤیت.
سەربازەکان خۆشەویستی مرۆڤایەتی لە دڵتاندایە، رق و کینە لە دڵتان بوونی نییە،تەنھا چڵێس و چاوچنۆکان ڕقھەڵگرن، بێ ئەڤین و خۆشەویستیشن.
سەربازەکان : بۆ کۆیلایەتی خەبات و شۆرش مەکەن،بۆ ئازادی شۆرش بکەن بجەنگن، لە فەسڵی حەڤدەیەمدا سنت لوک نویسویەتی« قەڵەمڕەوی خودا لەلای مرۆڤەکانە نەک بەتەنھا لەلای یەک مرۆڤ نەک بەتەنھا لای یەک گرووپ بەڵکو لای ھەموویانە بێ جیاوازی» لەلای ئێوەیە، ئێوە کە ھێزتان ھەیە،ھێزێک کەدەتوانێت ئامێر درووست بکات،ھێزێک کەدەتوانێت شادی بخوڵقێنێت، ئێوە ھێزێکتان ھەیە ئەتوانن ژیان ئازاد و جوان بکەن و پڕی بکەن لە سەرسامی.
بەناوی دیموکراسیەوە مۆڵەت بەخۆیان ئەدەن سود لە ھێزەکان ببین،سەربازەکان یەکبگرن، بۆ جیھانێکی تازە خەبات بکەن، جیھانێک کە بوار بە ھەموو مرۆڤێک دەدات کار بکات،وە بۆ ئێوەش ئایندە و ئاسایشی تێدایە دیکتاتۆرەکان بەو قەول و پەیمانانە کار دەکەن، بەو قەول و پەیمانانە دیکتاتۆرەکان دەسەڵات دەگرنە دەست، بەڵام درۆ دەکەن،ئەوان بە قەول و پەیمانەکانیان کار ناکەن و ناشیانەوێ کاری پێبکەن.
دیکتاتۆرەکان خۆیان ئازاد و سەربەست دەکەن و خەڵکیش کۆیلە و ژێر دەست دەکەن، سەربازەکان ئێستا کاتیەتی خەبات بکەین بۆ گەشتن بەو پەیمانانە، کاتیەتی خەبات بکەین بۆ ئازاد کردنی جیھان،بۆ لابردنی ئاستەنگەکان،بۆ لابردنی رق و کینە و نەفرەت و چەوساندنەوە.
خەبات بکەین بۆ بونیاندانی جیھانێکی عەقڵانی، جیھانێک کە زانست و پێشکەوتن بۆ شادی و خۆشنودی مرۆڤ کار ئەکات.
سەربازەکان بەناوی دیموکراسیەوە با یەکبگرین، ھانا دەنگی منت گوێ لێیە؟
لەھەر کوێ ھەیت سەیرم بکە،ھەورەکان دەستیان کردووە بە جوڵە،خۆر دەدرەوشێتەوە،ئێمەمانان لە تاریکیەوە بەرەو ڕووناکی ھەنگاو دەنێین ئێمەمانان بەرەو جیھانێکی نوێ دەچین، جیھانێکی میھرەبانتر ،جیھانێک مرۆڤەکان لە نەفرەت و دوژمنایەتی و رقی خۆیان بەئاگا دێن، سەیر بکە ھانا ڕۆحی مرۆڤ باڵی ھەیە لەکۆتایدا دەفرێت،بەئاڕاستەی ڕووناکی ئومێد و ھیوا، بەئاراستەی ئایندە دەفڕێت، ئایندەی بە حورمەت بە تۆوە پەیوەستە، بەمن و بەھەموومانەوە پەیوەستە، سەیر بکە ھانا سەیر بکە...

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×