بۆیەكەم جار وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان لەگەڵ شاندێكی حکومەت گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران بە مەبەستی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی هەردوو دۆسیەی ئابوری و سیاسی.
ئاوێنه: شاندەكەی حکومەتی تاڵیبان بەسەرۆکایەتی ئەمیر خان موتتەقی، وەزیری دەرەوە، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران،
شاندەکە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکایەتی ئێراندا لەسەر پرسە سیاسی و ئابورییەکان و ئالوگۆڕیی بازرگانی نێوان دوو وڵات دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند، موتتەقی لەگەڵ سەرۆکایەتی ئێراندا کۆدەبێتەوە تایبەت بە پرسی ئەو پەنابەرە ئەفغانییانەی لە ئێران نیشتەجێن، دەشلێت، سەردانەکەیان بە بانگهێشی حکومەتی ئێران بووە.
هەروەها، سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئێمە لەم سەردانەدا بەشێوەیەکی فەرمی داننانێین بە حکومەتەکەی تاڵیباندا.
زادە گوتیشی، هیواخوازن حکومەتی تاڵیبان بتوانێت بەو ئاراستەیە هەنگاوبنێت کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێدا بنێت.