بایدن: لەئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکا دەنێرینە رۆژهەڵاتی ئەوروپا
  2022-01-29       528       

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا کرد کە لەئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرنە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەرۆژهەڵاتی ئەوروپا.

ئاوێنه‌: بایدن دوای سەردانەکەی بۆ شاری پیتسبرگ سەر بەویلایەتی پەنسلڤانیاو لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ واشنتۆن، دەربارەی گرژییەکانی سەر سنوری روسیا - ئۆکراینا لێدوانی بۆ رۆژنامەنوساندا.

لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکدا دەربارەی ئەوەی کە ئایا بڕیاریانداوە لەسەر ئەوەی کەی سەربازانی ئەمریکا بنێرنە رۆژهەڵاتی ئەوروپا؟ بایدن وتی‌، "لەئایندەیەکی نزیکدا سەربازانی ئەمریکی دەنێرینە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لەرۆژهەڵاتی ئەوروپا".

پێشتریش جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ٢٤ی کانونی دووەمدا ڕایگه‌یاندبو، دژ بەهەر دۆخێكی‌ چاوەڕواننەکراو لەقەیرانی ئۆکرایناو پشتیوانیکردنی هێزی ناتۆ، هەشت هەزارو ٥٠٠ سەربازیان خستووەتە حاڵه‌تی‌ ئامادەباشییەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×