سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وڵاته‌كه‌ی سزا به‌سه‌ر ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆك‌و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌سه‌پێنێت.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی وته‌كانی بۆریس جۆنسن له‌میانی لوتكه‌ی نائاسایی ناتۆ له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی روسیا له‌ئۆكرانيا بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، جۆنسن به‌سه‌ركرده‌كانی ناتۆی راگه‌یاندووه، پوتین كاره‌ساتی به‌سه‌ر ئۆكرانيا هێناوه‌و سه‌رگه‌رمی ئه‌ركێكی تۆڵه‌ئامێزه له‌پێناو تێكدانی ئه‌و شیرازه‌یه‌ی له‌دوای جه‌نگی سارد دروستبووه.
سه‌رۆكوزیرانی به‌ریتانیا هۆشداریی داوه‌ته ئه‌ندامانی ناتۆ له‌وه‌ی كه ته‌ماعی پوتین لێره‌دا ته‌واو نابێت و ئه‌مه قه‌یرانێكی ئه‌ورووپی-ئه‌تڵه‌سییه كه ده‌ره‌نجامی گه‌ردوونی ده‌بێت و داوای لێكردوون بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئازار به پوتین رژێمه‌كه‌ی بگه‌یه‌نن، ده‌ستبه‌جێ له‌باره‌ی سیستمی په‌یوه‌ندیی دارایی (SWIFT) ده‌ستبه‌كاربن.
بۆریس جۆنسن ئاشكرایشی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پاكێجه له سزا كه دوێنێ رایانگه‌یاندووه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وڵاته‌كه‌ی سزا به‌سه‌ر ڤلادیمیر پوتین‌و سێرگی لاڤرۆڤدا ده‌سه‌پێنێت.