حاکم زاملی: پێویستە هەرێمی کوردستان سەرجەم شایستەکانی حکومەتی ناوەند ڕادەستبکات
  2022-03-01       1388       


حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، “پێویستە هەرێمی کوردستان سەرجەم شایستەکانی حکومەتی ناوەند ڕادەستبکات”.

ئاوێنه‌: حاکم زاملی لەهەژماری خۆی لەتویتەر نوسیویه‌تى: “سوپاسی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دەکەین بۆ بەشداریکردن لەدانیشتنی تایبەت بەگفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی بەهای دۆلارو سەرجەم ئەو بابەتانەی پێشنیازیکردو ڕوونیکردەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستەکانی حکومەتی ناوەند ڕادەستبکات”، وتیشی،“نابێت بەدەستبەستراوی لەبەردەم پشتگوێخستنەکانی هەرێمدا بوەستین لەسەر پرسی ڕادەستکردنی شایستەکانی حکومەتی ناوەند”.

ئەوەشیخستەڕوو، “با بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتبکەین بۆ دانیشتنێکی ئاشکرا لەپەرلەمانی عێراق”.

حاكم زاملی سەر به‌ڕه‌وتى سه‌دره‌و یه‌كێكه‌ له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانى موقته‌دا سه‌درى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌درو ئه‌و ڕه‌وته‌ش هاوپه‌یمانى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌.

په‌یامه‌كه‌ى زاملیش دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى دێت له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان‌و چاودێرانیش پێیانوایه‌، داواكه‌ى زاملى، ئاماژەیەکە بۆ ڕازیبونی سەدریەکان بەبڕیارەکەی دادگا دژی پرۆسەی نەوتی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×