لاڤرۆڤ هۆشداری لەبارەی جەنگی جیهانی سێیەمەوە دەدات: جەنگێكی ئەتۆمی وێرانكەر دەبێت
  2022-03-02       1038       

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هیچ جێگرەوەیەك بۆ سزاكانی سەر وڵاتەكەی نییە جگە لە جەنگی جیهانی و دەشڵێت، جەنگی جیهانی سێیەمیش "جەنگێكی ئەتۆمی وێرانكەر" دەبێت.

ئاوێنە: سێرگی لاڤرۆڤ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە كە وڵاتەكەی رێگە نادات ئۆكرانیا ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

وتوشیەتی"ئۆپەراسیۆنی سەربازیی روسیا لە ئۆكرانیاو لەنێویشیاندا كیێڤ، بۆ داماڵینی ئۆكرانیایە لە چەك و رێگە بەبونی چەكی هێرشبەرانە لە ئۆكرانیا نادەین كە هەڕەشە بێت لەسەر ئاسایشی ئێمە."

هەروەك لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەداوە كە نیمچە دورگەی كریمیا، "بەشێكە لە روسیاو دانوستانی لەسەر ناكرێت."

لەبارەی سزاكانی سەر وڵاتەكەیەوە وتویەتی، سەرۆكی ئەمریكا خاوەن ئەزمونەەو دەزانێت هیچ جێگرەوەیەك بۆ سزاكان نییە جگە لە جەنگی جیهانی و جەنگی حیهانی سێیەمیش جەنگێكی ئەتۆمی وێرانكەر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×