راوێژكاری ئەڵمانیاو سەرۆكی فەرەنسا داوا لە پوتین دەكەن دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەنێت
  2022-03-10       599       

بەپێی لێدوانێكی حكومەتی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، راوێژكاری ئەڵمانیاو سەرۆكی فەرەنسا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا، داوایان لێكردوە "دەستبەجێ" ئاگربەست لە ئۆكرانیا رابگەیەنێت.

ئاوێنە: ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان لەگەڵ ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا ئەنجامداوە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا راوێژكاری ئەڵمانیاو سەرۆكی فەرەنسا جەختیان كردۆتەوە كە "هەر چارەسەرێكی قەیرانی ئۆكرانیا دەبێت لەڕێگەی دانوستانی نێوان ئۆكرانیاو روسیاوە بێت."

هەروەها داواشیان لە پوتین كردوە كە "دەستبەجێ ئاگربەست لە ئۆكرانیا" رابگەیەنێت.

  لەلایەكی دیكە دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرملینی روسیا، ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی پشتڕاستكردۆتەوەو رایگەیاندوە، سەرۆكی روسیاو راوێژكاری ئەڵمانیاو سەرۆكی فەرەنسا بەردەم دەبن لەسەر گفتوگۆ لەبارەی پرسی ئۆكرانیاوە. بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×