سێ شه‌ممه‌, 20 ی ئایار , 2025
ئەمریكا: هاوكاری حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەین تا توانای بەرگری موشەكی بەدەستبهێنن
  2022-03-13       567       

جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەن و دەشڵێت: هاوكاری حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ ئەوەی توانای بەرگریی موشەكی بەدەستبهێنن.

ئاوێنە: جەیك سولیڤان، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی سی بی ئێس-ی ئەمریكی رایگەیاند"بێگومان ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە موشەكییە"ی ئێران دەكەین بۆ سەر هەولێر.

ئەوەشی خستەڕو"ئێمە هێشتا خەریكی كۆكردنەوەی زانیاریین لەبارەی ئەوەی كە هێرشەكە بەدیاریكراوی چی كردۆتە ئامانج."

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا راشیگەیاندوە"ئەوەی تا ئێستا دەیزانین ئەوەیە كە هیچ دامەزراوەیەكی ئەمریكی زیانی پێنەگەیشتوەو هیچ هاوڵاتییەكی ئەمریكیش بەرنەكەوتوە."

جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەمریكا بەتەواوەتی رونە لەوەدا كە هەمو شتێك دەكەین بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی خۆمان و بەرژەوەندییەكانمان و هاوپەیمانەكانمان."

وتوشیەتی"لە راوێژداین لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی هاوكارییان بكەین تا توانای بەرگریی موشەكی بەدەست بهێنن بۆ بەرگریكردن لە شارەكانیان."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×