رونکردنەوەیەک بۆ ئەو خاوەن پێداویستیانەی کە دو موچەیان هەیە
  2022-04-09       641       

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا بۆ ئەو خاوەن پێداویسیانەی كە دو موچەیان هەیە، دەڵێت: ئەم مانگە موچەی ئەو كەمئەندامانەی كە 100 هەزار دیناریان هەیە رادەگیرێت، ئەوەش "بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی."

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"ئەم مانگە موچەی ئەو کەمئەندامانەی كە 100 هەزار دیناریان هەیە ڕائەگیرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 لە موچەو دەرماڵە."

وتوشیەتی"هەمو ئەو بەڕێزانەی خانەنشینن یان شەهیدانەیان هەیەو گرێبەستن، دوای هێنانی پشتگیری ڕاستەوخۆ کەمئەندامیەکانیان  پێدەدرێتەوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەوانەی فەرمانبەرن پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەیان بهێنن تا کەمئەندامیەکەیان بۆ بکرێتە دەرماڵە، دوای هێنانی پشتگیری بە هەمان شێوە ئەوانیش ڕاستەخۆ کەمئەندامییەکەیان بۆ خەرج ئەکرێت."

دەقی رونكردنەوەكە:

رونکردنەوەیەک بۆ ئەو خاوەن پێداویستییانەی کە دو موچەن

ئەم مانگە موچەی ئەو کەمئەندامانەی 100 هەزار دیناریان هەیە ڕائەگیرێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 لە موچەو دەرماڵە، هەمو ئەو بەڕێزانەی خانەنشینن یان شەهیدانەیان هەیەو گرێبەستن، دوای هێنانی پشتگیری ڕاستەوخۆ کەمئەندامیەکانیان پێدەدرێتەوە، ئەوانەی فەرمانبەرن پێویستە پشتگیری فەرمانگەکەیان بهێنن تا کەمئەندامیەکەیان بۆ بکرێتە دەرماڵە، دوای هێنانی پشتگیری بە هەمان شێوە ئەوانیش ڕاستەخۆ کەمئەندامیەکەیان بۆ خەرج ئەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×