وادەی دابەشكردنی سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان ئاشكراكرا
  2022-04-10       492       


وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایدەكات، ئامادەكاریی دەكەن سێیەم بەشەخۆراكی هاوڵاتییان لە پێش جەژنی ڕەمەزان دابەشبكەن.

ئاوێنه‌: محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، لە ئێستادا وەزارەتەكەیان ئامادەکاریی دەکات تا سێیەم بەشە خۆراکی ڕەمەزان پێش جەژن دابەشبکرێت.

حەنون ڕوونیشیكردووەتەوە، “لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بۆ هاوردەکردنی دانەوێڵە سەرقاڵی هاوردەکردنی بڕێکی زۆر مادەی خۆراکین تا بگاتە گەنجینە و عەمبارەکان و دەست بەدابەشکردنیان بکرێت”.

دەربارەی كوالێتی خۆراكەكانیش جەختی كردووەتەوە، ئەو برنجەی كە دابەشیانكردووە باشترین جۆری برنجی تایلەندی بووە و ماددەكانی دیكەش بەهەمانشێوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تیمی چاودێری وەزارەتەكەیان پشكنینی فیزیایی و کیمیایی بۆ ماددە خۆراکییەکان دەکەن پێش ئەوەی بگاتە بەندرەکانی باشور لە پارێزگای بەسرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×