باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیامی ماڵئاوایی بڵاوكردەوە
  2022-04-29       397       


ئیراج مەسجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەڕێگای نامەیەكەوە پەیامێكی ماڵئاوایی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی،”ماوەی كاركردنم لە عێراق ڕۆژانی سەخت و ئاسانی بەڕێكردووە”.

ئاشكرایكرد، یەكێك لە ڕۆژە سەختەكانی لەماوەی كاركردنیدا لە عێراق كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بووە.

باڵیۆزی ئێران دەڵێت، “یەكێك لە ئامانجی كۆتاییمان لابردنی ڤیزایە لە نێوان عێراق و ئێران كە هاوڵاتییان بەبێ ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵاتدا بتوانن گەشتبكەن”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×