پزیشكێكی پسپۆڕ هۆكاره‌كانی شه‌پۆلی سكچون‌و رشانه‌وه‌ی‌ منداڵان‌و رێگاكانی خۆپارێزی ئاشكراده‌كات
  2022-06-11       1988       
د.پشده‌ر عه‌بدوڵا


د.پشده‌ر عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان رایگه‌یاند، له‌ئێستادا شه‌پۆلێكی سكچون و رشانه‌وه‌ له‌ناو منداڵان بڵاوبوه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كاریگه‌ری به‌رزی پله‌ی گه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دایكان و باوكانیش ده‌توانن به‌ 8 رێگا منداڵه‌كانیان له‌و نه‌خۆشیه‌ بپارێزن.

ئاوێنه‌: لەئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبۆتەوە لە منداڵاندا و زیاتر لە ٧٠٪ نەخۆشەکان بەو هۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە ئەکرێن لەماوەی ١٢ کاتژمێردا ٧٠ نەخۆش داخڵی بەشی تەواڕی نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری کراون کە پەنجا نەخۆشیان تووشبووی سکچوون و ڕشانەوەن،هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە  کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و ڕشانەوە.

هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.

بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:

١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.
٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×