كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه كۆمسیۆنه‌كه‌یان گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه شیرین ئه‌بو عه‌قله ڕۆژنامه‌نوسی فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه كوژراوه.
ئاوێنه: رۆژی 11ی مانگی رابردو رۆژنامه‌نوسی دیاری عه‌ره‌ب‌و په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره له ئیسرائیل شیرین ئه‌بو عاقیله، له‌كاتی روماڵكردنی رۆژنامه‌وانی گه‌مارۆدانی كه‌مپی جنین كوژرا.
رافینا شه‌مدسانی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، "هه‌مو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه كۆمانكردۆته‌وه له‌نێویان سوپای ئیسرائیل و داواكاری گشتی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌و ڕاستییه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و فیشه‌كانه‌ی بونه هۆی كوژرانی شیرین ئه‌بو عه‌قڵه‌و برینداركردنی عه‌لی سه‌مودی هاوكاری، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیله‌وه ته‌قێندراون، نه‌ك ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستینه‌وه".