فەرماندەیی بارزانى هێزى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى ڕوداوى كوشتنى دوو مامۆستاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له‌شارى هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه، باوكى بكوژه‌كه فه‌رمانده‌ى باڵاى ئه‌وان بێت.
ئاوێنه: له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا فه‌رمانده‌یی بارزان ڕایگه‌یاندووه، "دوای ڕووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەڵاحەدین، لەھەندێ دەزگای ڕاگەیاندن‌و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکراوەیەوە، گوایە باوکی تۆمەتبار، فەرماندەیە لەفەرماندەیی بارزان".
له‌و ڕوه‌شه‌وه جه‌ختده‌كاته‌وه، "لێرەوە ڕایدەگەیەنین، باوکی تۆمەتبار ھیچ پلەو پۆستێکی سەربازیی لەفەرماندەیی بارزان نییەو ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لەڕاستیەوە".
له‌كۆتاییدا پرسەو سەرەخۆشی خۆیان بۆ قوربانیانی ڕوداوه‌كه‌ى ئەمڕۆی زانکۆی سەڵاحەدین ڕاگه‌یاندووه‌و تێیدا هاتووه، "ھەموولایەک دڵنیادەکەینەوە باوکی تۆمەتبار ھیچ پلەو پۆستێكى سەربازی نییەو زڕاندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای ڕاگەیاندن بەمەبەست بووه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا‌و ئاگادار به‌یانى ئه‌مڕۆ میدیاكانی رایگه‌یاند، "باوكى بكوژه‌كه فه‌رمانده‌یه‌كى باڵایه له‌فه‌رمانده‌یی بارزانى هێزى پێشمه‌رگه".