هێزەکانی پێشمەرگە داوایەکی سوپای عێراقیان رەتکردەوە
  2022-06-29       651       

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند: "شەوی رابردوو هێزێکی سوپای عێراق بە تانک و زرێپۆشەوە لە سنووری قەزای خورماتووەوە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە جوڵەی پێکراوە، داوایان لە هێزی پێشمەرگە کردووە بازگەی چواڕیانی (خڕوەلی)یان رادەست بکەن، پێشمەرگەش ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە و پێیان گوتون بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین ئەو بازگەیە چۆڵ بکەن، کە لە ساڵی 2003ـەوە پێشمەرگە لەو بازگەیە جێگیرکراوە".

ئاوێنە: ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێکی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر ئەو پرسە و دۆخی ئەمنی ناوچەکە لەو سنوورە کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەوەی فەرماندەکانی پێشمەرگە جەختیان لەسەر مانەوە لەو بازگەیە کردووەتەوە، گفتوگۆشیان لەسەر پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی کردووە بەتایبەتی لەو ناوچانەی لە چەند رۆژی رابردوودا مووشەکی لێوە ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراوە"

هاوکات رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر باس لەوەدەکات، وەفدی  سەربازی هەرێم و بەغدا لە کۆبوونەوەدان، وەفدی عێراق داوا دەکات ئەو بازگە ستراتیژیەی کە زنانە و خورماتو و قادرکەرەم ( کۆرومۆر) پێکەوە گرێ دەدات، بکرێتە بازگەی هاوبەش، 

وتوشیەتی ئەوە لەکاتێکدا ئەو بازگەیە لە ٢٠٠٣ ەوە لای کوردەو ئێستا ئامانجەکە ڕوونە .. پێشتر بەناوی کێوماڵی داعشەوە، ئەمڕو داوای بازگەی هاوبەش، ئەبێ داواکاری سبەی چ بێ؟!

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×