چۆن جەنگی جیهانی دووەم سەرۆک وەزیرانی پێشوی ژاپۆنی کوشت؟
  2022-07-09       1751       

فەرھەنگ فەرەیدون نامدار

 

ئابێ یەکەم سەرۆک وەزیران بووە کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم لە دایک بووە و ژاپۆنێکی وێرانکراوی "بە دەستی هاوپەیمانان" نەبینیوە و بۆیە هەمیشە هەوڵی نزیکردنەوەی ژاپۆنی لە ئەمریکا داوە و ژاپۆن بەزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکا دەنسرێت بە جۆرێک لە ئیسرایل نزیکترە. 

 

هەوڵی گۆڕینی دەستوری ژاپۆنی داوە بۆ لابردنی کۆت و بەند لەسەر سوپای ژاپۆن بۆ بەرەنگار بوونەوەی چین بە هاریکاری ئەمریکا. ژاپۆن ئێستە دووەم بەهێزترین هێزی دەریایی هەیە دوای ئەمریکا. 

 

لە ساڵی ٢٠١٩ ئابێ سەردانی ئێرانی کرد و داوای لە تاران کرد بە مەرجەکانی ئەمریکا ڕازی بن و لە ژێر کۆدی جیۆسیاسی ئەمریکادا سیاسەتی دەرەوەی ژاپۆنی دادەڕشت. 

 

"شینزۆ ئابێ ژاپۆنی کردوەتە پاشکۆی ئەمریکا" نەتەوە پەرستە ژاپۆنیەکان ئەمە بە ئابێ دەلێن.

 

دەڵێن دەبێت ژاپۆن ببێتەوە ئەو وڵاتەی خۆری لێ هەڵ دێت. ژاپۆن بە زمانی ژاپۆنی واتە خۆر هەڵهاتن. ئابێ دووەم سەرۆک وەزیرانە کە وێرانکاریەکانی جەنگی نەدیوە و پێی وایە ئەمریکا هاوڕێیە نەک دوژمن. بۆیە تا ئێستاش لە ناو خاکی ژاپۆندا زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی هەن لە جەنگی جیهانی دووەمەوە و نەتەوە پەرستەکان ئەمە بە داگیرکردنی ژاپۆن دەژمێرن.

 

ئابێ تاکە سەرۆکی ژاپۆنە کە سەردانی قوربانیانی ئەمریکا کردوە کە لە هێرشی ژاپۆن بۆ سەر پێرڵ هاربەر لە جەنگی دووەمی جیهان بوونە قوربانی. ئابێ ئەمریکای کردوەتە دۆست و چینی کردوەتە دوژمن. وەزارەتی دەرەوەی چین هیوای خواست بابەتەکە نەبەسترێتەوە بە پەیوەندیەکانی چین و ژاپۆنەوە!

 

هەر ئەمەش وای کردوە ئابێ دوژمنێکی زۆری هەبێت لە ناو ژاپۆنییە نەتەوە پەرستەکاندا و هەمیشە هەوڵی لادانی بدەن. ژاپۆن وڵاتێکی زۆر داخراون و کلتوری ئەو وڵاتە بە قیمەترین شت سەیر دەکرێت و وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ژاپۆنی پێویستی بە ٢٥ ساڵ و زانینی زمانی ژاپۆنیە وەک زمانی دایک و لەبەر کردنی مێژووی ئەو وڵاتە بۆ وەرگرتنی جنسیەی ژاپۆن تاقیکردنەوەی مێژوو زمان دکرێیت. کلتورپەرستی ژاپۆن بە ڕادەیەکە کە ژاپۆن بۆ ماوەی دە ساڵ تەنها "یەک" پەنابەری سوری وەرگرتوە!

 

ئابێ دەیەوێت ژاپۆن بە ڕووی جیهاندا بکرێتەوە و ئەمە بۆ نەتەوە پەرستەکان قبوڵکراو نیە و پێشێلکردنی بیر و ڕاکانیانە چونکە ژاپۆن بۆ ماوەی ٢١٧ ساڵ (١٦٠٣-١٨٦٨) تاکە بیانیەکیش نەچووەتە ناوی و ژاپۆن هەموو شتێک هی خۆیی بووە. ئەم سیاسەتە پێی وتراوە ساکۆکو، واتە داخستنی ژاپۆن بە ڕووی جیهاندا.

 

ئەو کەسەی شینزۆ ئابێی کوشت پێشتر سەرباز بوو لە هێزی دەریای ژاپۆن و توانیویەتی بە بێ ئاگاداری پۆلیسەکانی نزیک ئابێ نزیک ببێتەوە و بیکوژێ. بکوژەکە چەکەکی بەستوە بە چاوی کامێراکەیەوە و هیچ هەستی پێ نەکراوە. ئەو پرسیارە دروست دەبێت ئایا کەسێکی ئاسای چۆن پلانێکی ئاوا ئاڵۆز دادەنێت لە وڵاتێکدا کە هەبوونی چەک وەک بە دەست هێنانی خەڵاتی نۆبڵ وایە. دەگوترێت چەکەکی دروست کردوە و ئەو بڕوایە دروست دەبێت کەوا چەک دروست کردن ئاسان نیە و دەبێت گروپێک بۆی دروست کردبێت یاخود تەنها پروپاگەنەدەیە بۆ شاردنەوەی ئەنجامدەران.

 

دەیان تاقیکردنەوەی سایکۆلۆژی و پزیشکی بۆ چەک هەڵگران دەکرێت و هەموو شەش مانگ جارێک دوو بارە دەکرێتەوە. ساڵەنە تەنها یەک دوو فیشەک لە ژاپۆندا بەکار دەهێنرێت!

 

دەکرێت ئەمکارە لە ڕێگەی تۆڕی مافیایی یاکوزا کرابێت. بەهێزترین مافیان لە جیهاندا و داهاتی ساڵانەیەن لە ١٠٠ ملیار دۆلارە کە لە بودجەی عێراق زیاترە و کاریان قاچاخچێتیە و بۆ پارە کار دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×