تائێستا بەشێک لە مووچەخۆران مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا بەپێی بەڵێنی حکومەت دەبێت لە 25ی ئەم مانگەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت بکات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شێك له مووچه‌خۆران له سلێمانی گردبوونه‌وه.
ئاوێنە: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24ی ته‌مموزی 2022، دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان به‌شێك له مووچه‌خۆران له به‌رده‌م لقی بانكی هه‌رێم له سلێمانی گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
ئه‌گه‌رچی به‌پێی خشته‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ده‌بوو پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و مووچه‌خۆران بدرایا، به‌ڵام له سلێمانی هێشتا به‌شێك له مووچه‌خۆران مووچه‌ی مانگی شه‌شیان وه‌رنه‌گرتووه.