وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیاریان له‌باره‌ی فرۆشتنی سیمكارته‌وه ده‌ركرد، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانیش، "به‌هیچ جۆرێك رێگه نادرێت سیمكارتی بێ مۆڵه‌ت بفرۆشرێت".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، بۆ نه هێشتنی دیاره‌ی فرۆشتنی سیم كارتی بێ مۆڵه‌ت له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسا به ده‌رچواندنی رێنمایی ژماره (8ی ساڵی 2021) تایبه‌ت به‌م بابه‌ته پاڵپشت به گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی تایبه‌ت به رێكخستنی میكانیزمه‌كانی فرۆشتنی تویژاڵی سیمی ئه‌لكترۆنی (سیم كات) كه ده‌رچو له لایه‌ن ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی حكومه‌تی فیدڕاڵ (CMC) بۆ بنبڕكردنی فرۆشتنی سیم كارت له بازاڕه‌كان به‌ده‌ر له میكانیزمه یاساییه‌كانی فرۆشتن و به خاوه‌نكردنیان به پێی بایۆمه‌تری ئه‌لیكترۆنی.
بۆ جێبه‌جێ كردنی بڕیار و رێنمایی ئاماژه‌پێدراو له سه‌ره‌وه ئه‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌گیرێنه‌به‌ر:
یه‌كه‌م: مۆڵه‌تی یه‌ك مانگ له (24/7/2022) تا (23/8/2022) ده‌درێته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی (مۆبایل و ئینته‌رنێت) به ئاگاداركردنه‌وه‌ی بریكاره‌كانی فرۆشتنی سیم كارت له بازاڕه‌كان (سه‌ره‌كی و لاوه‌كی) به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به ڕه‌زامه‌ندی ئاسایشی تایبه‌تمه‌ند كه له رێنماییه‌كه‌دا ده‌قنوسكراوه.
دوه‌م: له رۆژی (24/8/2022) به دواوه ده‌ستده‌كرێت به هه‌ڵمه‌تی داخستنی گشت ئه‌و شوێنانه‌ی كه سیم كارت ده‌فرۆشن مۆڵه‌تییان نییه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌كان له پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان فرۆشتنی سیم كارت بێ مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كرێت به هه‌مو شێوه‌یه‌ك و له میانه‌ی ئه‌و مانگه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كه‌مپینێكی راگه‌یاندن ئه‌نجامده‌دات له گشت هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی (بیسترا و بینراو) بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به پێویستی تۆماركردنی سیمكارته‌كانیان كه به ناوی خۆیان نییه به‌پێی رێنمایی سه‌ره‌وه .
سێیه‌م: له دوای جێبه جێكردنی میكانیزمی سه‌ره‌وه لیژنه‌كانی به‌دواداچون كه له رێنماییه‌كه‌دا هاتوه، كاری پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به پشكنین و سه‌ردان بۆ بازاره‌كان بۆ دڵنیابون له ڕاده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییه به سه‌رپه‌رشتی خودی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان .
وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای له هاوڵاتیان و كۆمپانیاكانی بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندی (مۆبایل و ئینته‌رنێت) كردوه، "هاوكار و پابه‌ندبن به جێبه‌جێكردنی رێنمایی سه‌ره‌وه بن به‌مه‌به‌ستی سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به (سیم كارت) ی بێ خاوه‌نه‌وه هه‌یه".