عێراق: پلانێکی تەواو هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی سنوری لەگەڵ تورکیا
  2022-07-26       774       


عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە "پلانێکی تۆکمە و تەواو هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی سنوریی لەگەڵ تورکیا" و دەڵێت، "پلانەکان دەخرێنە بەردەم مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.  

ئاوێنه‌: ئەلشەمەری لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمیی عێراقییە  ڕایگەیاندووە کە "شاندێکی ئەمنی سەردانی بارەگای فەوجی دووی لیوای یەکی پاسەوانی سنووریان کردووە، هەروەها لیوای یەکیش لە ناوچەی باتوفە لە قەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆک و ڕاپۆرتێکیان لەبارەی دۆخی سنووریی عێراق و تورکیا ئامادەکردووە." 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێداچوونه‌وه‌ به‌ ژمارەی بوونی سوپای توركیا لە ناوچەکە كراوه‌" و جه‌ختیشی لە "پێویستی بوونی هەماهەنگی خێرا و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌."   

ئەلشەمەری جەختیشی لەوە کردەوە کە "پلانی تەواو هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی سنوورەکە، هەروەها دەخرێنە بەردەم مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و هەڵسەنگاندنێکی تەواو لەسەر سنوورەکە ئەنجامدرا".  


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×