ئایا ئەوەی سێلڤی دەگرێ نارسیسیستە؟
  2022-07-28       1474       

نووسینی:  Sinziana Ravini

وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد

 

هەر جارەی سێڵفییەیک دەگرم، هەست بە ئازاری ویژدان دەکەم. کاتێکیش دەیخەمە سەر ئینستاگرام، هێندەی دی بێتاقەت دەبم. بە تایبەت کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن جیهانی ئەمڕۆبە کارەسات و جەنگ  قاندراوە. دواتریش وەک سمۆرەی ناو چەرخەکە کە هەمیشە لە سوورانەوەی خۆیدایە، هەستدەکەم  گیرمکردووە و بە شوین ئەوەوەم بزانم کێن ئەوانەی لایکیان کردووە، هەستێک زیاتر لەوەی بزانم کە چی لە جیهاندا دەگووزەرێ.

 

"نارسیس" ببووە کۆیلەی وێنەکەی خۆی، بەڵام ئەو خۆی خۆشنەدەویسیت، ئاخر بۆیەش هێند گیرۆدەی وێنەکەی خۆی بوو. ئایا کەسی سێلفیگر کەسێکی نارسیستی خۆگیرۆدەیە کە خۆی خۆش ناوێت؟

ئەمە بۆ ئەو هونەرمەندانەش دەشی کە ‌ئەوەندەی ئینسان بیری دیت،  سەرقاڵی خۆپۆرترێتی بوون. من خەیالم بۆ لای "  Dürer" دەچێ کە هەمیشە نیگاری خۆی وەک مەسیح دەکێشا. یان"  Frida Kahlo" کە جگە لە کێشانی وێنەی پۆرترێتی خۆی ،  چی دیکەی نەدەکرد.

بەڵام بیریش لەو ڕاستییە حاشاهەڵنەگرە دەکەمەوە کە خۆپۆرترێتی لە ساڵۆنی هونەرە جوانەکانی ئەم ڕۆژگارەدا تەواو ونبووە. ڕەنگە لەبەر ئەو هۆکارەش بێت کە لە زەمەنی ئەم خۆڕازیکردنەی ئەمڕۆدا سیلفی جێی ئەو "خۆڕازیکەر" ی گرتبێتەوە و هونەرمەندیش  دەیەوێ نیشانی بدات کە بیر لە شتی دیکەی وەک ئیکۆلۆجی، جیۆپۆلیتیک و هاوکاری دەکاتەوە.

بۆ بەشداریکەرانی پیشانگا سالانە و گرووپی و ئەوانەی کە کۆمەکی دەوڵەتی بۆ کارەکانییان وەردەگرن، ئەو چاوەروانییەیان لێدەکرێ کە دەبێ لە  دەموچاوی "ئەوی دی" بکۆڵنەوە، ئەو دەموچاوانەی کە عادەتەن ئێمە نیگایان لێوەردەگێرین.

دەموچاوی "ئەوی دی"، سەرچاوەی مۆرالە. Levinasی فەیلەسوف جارێکیان وای وتبوو. پاشان دەڵێ: لەوێدا و لە ڕووخسارە رووت وهەستپۆشیووەکەی "ئەوی دی"دایە کە ئینسان دەبێ بە شوێن هەموو پرسیارەکانئ خۆیەوە بێت.

Baudelaire (بۆدلێر) نیگەران بوو لە  فۆتۆگرافی و پێیوابوو کە فۆتۆگرافی دەکرێ مرۆڤایەتی بگۆرێت بە "نارسیس"ێکی گەورە کە بە تەنها بەشوێن وێنەکەی خۆیەوەیەتی.  بەجۆرێکیش راستی هەبوو. ئێمە لە زەمەنێکی  نارسیستیدا دەژین. ئەم سیلفییە ئایدیالیزەکراوە،  سیمبۆڵی نارسیزمێکی هیستیریکیانەیە ، هاووێنەیەک کە فشارمان بۆ دێنێ کە بەختەوەر تر بین لەوەی کە هەین.

لە بۆدابیست، مۆزەیەکی سیلفی هەیە کە ئینسان دەتوانێت وێنە لەگەڵ دارخورما، ئەسپی شاخدار و حەوزێکی پڕ لە تۆپی ڕەنگاورەنگدا بگرێت. تەنانەت لوس ئەنجلسیش بۆتە خاوەنی مۆزەی خۆیی و تیایدا مۆنالیزا و ڤان کوخ سیلفی خۆیان دەگرن.

لەم مۆزانەدا، سیلفی وەک نیگاری سەرئەشکەوتە کۆنەکان وەسفدەکرێت و تەنانەت ژوورێکی تێرامان لە کاریگەریەکانی سێلفی تێدایە وەک killfies یان ئەو ئەو سێلفییە نامۆرالێانەی لەگەڵ بێخانەولانەکاندا دەگیڕین یان لەکاتی ناشتنی مردووەکاندا ، ئەمەی دواییان بۆتە رەوتێکی subkultur ژێرفەرهەنگی.

قەدەغەکردنی سیلفیش بە هۆی کۆمەڵیک هۆکارەوە دەستی پیکردووە. ئەستێرەکانی سینەما بۆیان نییە لە میهرەجانی "کان"دا و لەسەر فەرشی سوور سێلفی بگرن. کاتیکیش Carla Bruni,   خێزانی Nicolas Sarkozys گوێ بە فرمانی قەدەغە نادات  و  لەگەڵ خودی بەرێوەبەری باڵای "کان"دا سێلفییەک دەگرێ، دەبێتە چ هەرایەک.  

لە کۆشکی Belvedere لە ڤێنا ، لە تەنیشت نیگاری ماچەکەی  Klimts وە، تابلۆیەک هەڵواسراوە کە داوا لە تەماشاچییان دەکات لە نیگارەکە وورد ببنەوە وەک لەوەی سێلفییەکی لە پاڵدا بگرن.

چەند ساڵێک لەمەوبەر، شازادە Harry نەیویست لەگەڵ کچێکی گەنجدا سیلفی بگرێت و پێیوت:" Selfies are bad, you should take a normal picture". ئەو دەیویست مەسافەی نێوان خۆی و خەڵک ڕابگرێت . دەکرێ ئینسان ئەم تێروانینەی هەبێ کاتێک ئینسان لەو شووێنەدا بێت کە دەتوانیت وا بڵێیت.  رۆژنامەنووسێکی بەریتانی لە دوای ئەم ڕووداوەوە نووسی بووی: عومری سیلفی تەوا بوو. بەڵام کەس وەک ئەو هەلەی نەفەرموو بوو. سیلفی لەمڕۆدا بووە بە تلیاکی تازەی خەلکی.

لە Pitié Salpêtrières psyk کە خەستەخانەی دانشگایە لە پاریس ،من هەندێک جار لەوێ کاردەکەم،  خزمەتگووزاری "وازهێنان لە مۆبیل تەلەفۆن" بەو کەسانە پێشکەش دەکرێ لەوێ خەوێنراون و زۆربەی زۆریان  لە مارپێچەکانی سیلفیدا گووم بوون و یان بوونەتە

Selfiestalkers, ، ئەوانەی کە بە شوێن کەسانی دییەوەن بێ ئەوەی خۆیان ڕەزامەندییان نیشان دابێ.   ئەم ڕەفتارانە لە درێژ ماوەدا دەبێتە دروستبوونی چاونەیاری (بەخیلی) و ڕقلەخۆبوونەوە بەوەی کە هەمووان ژیانیان لە تۆ باشترە.

زۆر نییە کە من وەک رەخنەگری خوێندکارێکی نووسەر لە بەرانبەر وەرگرتنی بروانامەکەیدا لە برۆکسل بانگێشت کرابووم. ئەو رۆمانێکی لەسەر گەڕان بەشوێن دەستگیرانە کۆنەکەیدا نووسی بوو کە تیایدا دەستگیرانەکەی وێنەی خۆیی و هاوژینە  تازەکەی لە ئینستاگرامدا دادەنێ. مەگەر ئەوان دووچاری نارسیسیزمێکی دوانەیی بوو بوون؟

من خۆم تیا ماوم.  حەزم لە تەماشاکردنی ئەوەیە کە خەلکی چۆن ژیانی خۆیان نمایشدەکەن و کەمێک یاری لەگەڵ ئەو وێنەیەدا دەکەم سەبارەت بەو ژیانەی کەمن دەمەوێ دەربارەی خۆم بە کەسانی دی بدەم. ئەوەش دەزانم هەموو کارێکی شەخسیش سیاسییە.

سێلفی جۆرێکە لە ئاهەنگگرتنی خود و کەسانی دی، بەیادهێنانەوەی ساتێکی کورتخایەنە، جۆرێک لە چوارچیوەنانی فەوزای ژیانە ، شیوازێکە لەوەی کە بڵێی: من سیلفییەک دەگرم کەواتە من هەم. بەڵام ئایا کەسی سیلفیگر کەسێکی نارسیسیستە؟

لێکۆڵینەوەیەکی زۆر ئەوە نیشاندەدەن کە سیلفیگران ، زۆر جار خۆوێنەیەکی گەورەی نارسیسیستیان هەیە، بەڵام لە بە دواداچوونێکی تازەی  Psychology and aging دا نیشانی دەدات کە ئەوانەی لە نێوان سالانی 1946 و 1964 دا نەوەی(boomers) لە دایک بوون ، لە نەوەی millennials ( لەدایکبووانی نێوان 1980 و ناوەڕاستی 1990) نارسیسترن.

نارسییزم هەمیشە دیار نییە. دەکرێ لە نیشاننەدانی ئارەزوو بۆ جیهانبینی ئەوانی دیکەدا خۆی نمایش بکات. نەوەی millennials، بوونەتە میراتگری ئایندەیەکی نائارام. بۆیە سەیر نییە کە زۆرینەیەکیان وێنەی خۆ و کەسانی دیکەیان لەدەستداوە. نارسیستەکان لە هەموو زەمەنێکدا هەبوون بەڵام بە راستی چۆن پەیدابوون؟

دەروونناس Donald Winnicott, کە تا ساڵەکانی 1970 چالاک بوو، روونیکردۆتەوە  کە دایک ئاوێنەی یەکەمی منداڵە.  نیگاگۆڕکێی دایک  کە کاردانەوە یان قبوبوڵکردنی  هەستەکانی کۆرپەیە ، بڕیاردەری ئەوەیە کە کۆرپە چ خۆناسییەکی self-esteemێکی هەبێت. ئەگەر دایک شپرزە بێت و سەرقاڵی شتی دیکە بێت کاتێک ئێشکی مندالەکەی دەگرێت، ئەوا کۆرپە هەستی کەسێکی بەجێهێڵراوی تیا دروستدەبێت تەنانەت ئەگەر دایک لە باری فیزیکییەوە لە منداڵەکەیەوە نزیکیش بێت. بۆیە دەکرێ دڵەترسەیەکی گەورە "تراومایەک" پەیدا بێت و تاک لەگەڵ خۆیدا هەموو تەمەنی هەڵیبگرێ. بەمشێوەیە کۆرپە "من"ێکی ساختە دروستدەکات و هەمیشە لە نیگای ئەوی دیدا بەشوێن دانپیانانەوەیە,    confirmation. من لەم ڕۆژانەدا جارێکی تر ئەوم خوێندەوە و کەوتمە خەیاڵی زەمەنی گیرۆدەبوونی ئێمە بە سیلفییەوە. کولتوری سێلفی لەسەرچی ڕاوەستاوە جگە لە گەڕان بەشوێن نیگای دانپیانان وقبوڵکردنی دایک یان  باوکەوە نەبێ؟ رۆژگارێک ئینسان وێنەی منداڵەکانی خۆی پیشانی کەسانی دیکە دەدا. لە ئێستادا منداڵی خۆ بۆتە موڵکی گشت. ئەم جۆرە لە هەراجکردنی کۆرپە و مندال لە تۆرە کۆمەلایەتییەکاندا چی بە خۆوێنەی ئەوان دەکات شتێکە و ئێمە تەنها دەکرێ بە خەیاڵ پێی بگەین.  

من لەگەڵ نەخۆشەکانی خۆمدا، بەشێکی زۆر کار لەسەر کۆمۆنیکاسیۆنی ناوشەیی و کاردانەوەی دەموچاویی دەکەم. من هەولدەدەم نیگایەکی دانپیانانەیان پێببەخشم کە ئەوان قەت وەریاننەگرتووە.

   Donald Winnicott لە جێگایەکی تردا دەڵێ کە دایک پاش ماوەیەک، دەبێ ئەوە فێری منداڵەکەی بکات کە بەرگەی خودتەنهایی بگرێت. دایکێکی هەمیشە ئامادە و لەبەردەستدا بوو سیندرۆمی جێهێڵراوی لای منداڵ دەخوڵقێنێ. دایک دەکرێ دەربڕینی: ”good enough”.، هێندە کافییە قبوڵبکات. تەنانەت دەرووناسیش دەبێ "هیند کافی"یە قبوڵبکات و بە نەخۆشی نیشان بدات کە ئەو کەسێک نییە کە قابیلی جێگرتنەوە نەبێت.

لە نەوەدەکاندا ئینتەرنێت پەیدا بوو ولە 2000کاندا تۆرە کۆمەلایەتییەکان. لەو کاتەوە ئیمە لە نێوان چەندەها شوێنی مەجازیدا لە هاتووچۆداین. مەیل دەنووسین ، ئیس ئیم ئێس دەنێرین، وێنە لەسەر فەیسبووک و ئینستا دادەنێین و لایک دەکەین.  ئابووری ئەمڕۆکەی لەسەر سەرنجدان راوەستاو ، دایک و باوک لە نادیاریدا ڕادەگرێت و منداڵانێکی نارسیسیستی دەخوڵقێنێ. پێموایە دەکرێ بەرەو خراپتریش بڕوات، بەلام چارە لە کوێدایە؟

من لانی کەم وەڵام لای Kenneth Wright و بەرهەمەکەی کە بە ناوی Mirroring and attunement – self-realization in psychoanalysis and art från 2009 دا دەبینمەوە.

 Wright  ڕوونیدەکاتەوە  ئەو شتەی دەتوانێت ئەو بۆشاییە پر بکاتەوە کە لە غیابی نیگای دایکدا دروست دەبێت ،  هونەرە. لە هونەردایە  کە دەکرێ لە بری نەبوونی خۆشەویستی و نەبوونی نیگا لەسەرمان کە قەت وەرنەگیراوە، ئەو دڵنەواییە بەدەستبێنینەوە .   

بەڵام هونەریش دەبێ کاری گەڕان بێت بەشوێن ئەو دڵنیانامەدا کە سەروکاری لەگەل دانپیاناندایە، وەک چۆن هیگڵ دەڵێ: گەرانی ئینسان بەدوایی دانپیاناندا زۆر بەهێزترە لە غەریزەی سیکسی.

Amalia Ulman, Cindy Sherman, Rafia Santana, Arvida Byström och Mikael Olsson. هەریەکە لەم هونەرمەندانەی سەرەوە، جۆرێک  گەمەیان لەگەڵ سیلفی و دووبارە ‌هەڵوەشاندنەوەی  میکانیزمەکانی سیلفییدا کردووە.      

بەڵام ئایا کەسی سیلفیگر کەسێکی نارسیسیستە؟

لە راستیدا وەلام بە نا یە، بە تایبەت ئەگەر سەرنجێک لە خودی ئەفسانەی نارسیس بدەین.

نارسیس پێویستی بە کەسی دیکە نییە. ئەو هێندە سەرقاڵی کاردانەوەی وێنەکەی خۆیەتی کە تەنانەت  خۆشەویستی "ئێخۆ یان ئێکۆ"ی پەریش رەتدەکاتەوە. ئەو ناتوانێ خۆی لە چاوانی کەسێکی دیکەوە خۆش بووێت. نارسیس کەسێکی خودرازیە کە پییوایە پێویستی بە کەسی دیکە نییە. کەسی سیلفیگر پێچەوانەی ئەمەیە.

لەو شوێنەی نارسیس "ئیخۆ یان ئێکۆ" ڕەتدەکاتەوە بە گوێرەی ئەفسانە یۆنانییەکە، (ئێکۆ بە مانای دەنگدانەوە دێت، وەرگێڕ)، خودی سیلفی دەبێتە بانگەوازێک بۆ دەنگدانەوە. بەشێک لە ئیکۆلۆژییەکی کۆمەلایەتی کە پێمان دەڵێ ئێمە کێین و دەمانەوێ کێی دیکە بین. بیگوومان ئەویش بەو ئاستەی کە کەسی سیلفیگر دەیەوێت چەند لە خودبیرکردنەوە و تێرامانی خۆی بە کەسانی دی بگەێنێ. سیلفی شیوازێکی دیکەی دەستگیرۆییکردن لە کەسانی دییە. ئەویش لە ڕێگەی لایک و دانانی کۆمینتاری پۆزەتیڤەوە بۆ ئەوانەی کە وێنەکانی خۆیان بلاودەکەنەوە. چونکە بلاوکردنەوەی وێنەی خۆیش، جۆرێک لە ئازایەتی پێویستە.   ئەوەی کە ئەم جۆرە بە ئیکۆلۆژییەکی کۆمەلایەتی ناودەبرێت لە خۆیدا زۆر ئیکۆلۆگییانە نییە بۆ ژینگە بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە سیلفیگرتن چەند گازی دووم ئۆکسیدی کاربۆن مەسرەفدەکات، ئەمە بۆ خۆی بابەتی باسێکی ترە.

هەرچۆنێک ئێمە بیرکەینەوە و سەرنجمان لەسەر سیلفی بێت، ئێمە خۆمان لەبەرانبەر  subkultur ،ژێرفەرهەنگێکدا دەبینینەوە کە هاتووە تا بمێنێتەوە. بەوەی کە عەقلە گەورەکانی سەردەممان چاویان ناچێتە سەر ئەم دیاردە کولتوورییە بەو شێوەی کە دەبوایە، گێرەرەوەی شتیکە  دەربارەی خۆیان وەک لەوەی دەربارەی ئەم فۆرمە کولتورییە بێت. ئەوەشمان بیرنەچێت کە Roland Barthes یەکێک لە جوانترین تێکستەکانی خۆی سەبارەت بە ئۆتۆمبیلی Citroën بوو. با سیلفیش مرد بێ، بەلام بژی سیلفی.

 

لینکی وتارەکە بە سویدی لە رۆژنامەی ئێوارانی سویدی ئافتۆنبلادیت.

 https://www.aftonbladet.se/kultur/konst/a/z7ajdr/sinziana-ravini-om-selfies

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×