لاهور شێخ جەنگی باس لەڕاپەڕینی چەکداریی دەکات
  2022-08-07       1301       

لاهور شێخ جەنگی لەبارەى دەستگیرکردنى چالاکوان و بەرپرسان و خۆپیشاندەران دەڵێت"بەردەوامبوونی ئەم شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەیەی میللەت سەر دەکێشێت بۆ ڕاپەڕینی چەکداریی".

ئاوێنه‌: لە راگەیەنراوێکدا لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند"سەرەڕای باوەڕنەبوونم بە خۆپیشاندانی ناڕێکخراو کە ناتوانێت گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکات، بەڵام ئەو ڕەفتارەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە کرا بەرامبەر بە ئەندامانی پەرلەمان و ڕۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەرانی سڤیل، بە هەموو شێوەیەک ڕەت دەکەینەوە و بە هەنگاوێکی زۆر مەترسیداری دەزانین".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم رەفتارە پاشەکشێیەکی گەورەیە بۆ ئازادی ڕادەبڕین و داواکردنی مافی تاکە کەسی لە هەرێمی کوردستان.

لاهور شێخ جەنگی هۆشداری دەدات و دەڵێت" دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەردەوامبوونی ئەم شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەیەی میللەت سەر دەکێشێت بۆ ڕاپەڕینی چەکداریی کە لەوانەیە هیچ کەسێک لە ئێمەومانان ئاواتەخواز نەبێت پێی". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×