پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، تەواوی دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردو ئازادكران.
ئاوێنە: كەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەواوی ئەو كەسانەی كە لەسەر خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەممەی رابردو، دەستگیركرابون، ئازادکراون.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هەریەكە لە فاروق غەفور، حەسەن جاف، ئازاد کەریم، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و هەریەكە لە رۆژنامەوانان کوردەوان جەمال و عەبدوڵا ئەحمەد، لەنێو ئازادكراوەكانی ئەمڕۆدان.