لە كەركوك تەقینەوەیەك رویداو كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
  2022-10-17       499       
چەند بۆمبێكی كۆنی پاشماوەی جەنگ، فۆتۆ: ئەرشیف

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك رایگەیاند، لە تەقینەوەیەكدا لە سنوری ناحیەی "یایچی" سەربە پارێزگای كەركوك، دو منداڵ گیانیان لەدەستداوەو منداڵیكی دیكەش برینداربوە.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، چەند منداڵێك كاتێك خۆڵ و خاشاكیان لە گوندی "عەدلیە" لە سنوری ناحیەی یایچی سەربە پارێزگای كەركوك سوتاندوە، تەنێكی نامۆ كە كە پێدەچێت هی بۆمبێكی سەردەمی شەڕی بێت تەقیوەتەوەو لە ئاكامدا دو منداڵ كوژراون و منداڵێكی دیكەش برینداربوە.

ناحیەی یایچی دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای پارێزگای كەركوك.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك ئاماژەی بەوەشداوە كە دەستكراوە بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×