ئاژانسی تەسنیمی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی مه‌زارگه‌ی شاهچراغ ئاشكرا ده‌كات‌و بڵاویكرده‌وه كه ئەنجامدەری ئەو هێرشه تیرۆریستییە "توخمێکی وەهابی-تەکفیریی" بووە.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌شاری شیرازی ئێران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر زیاره‌تكارانی مه‌زارگه‌ی شاهچراغ (سه‌ید ئه‌حمه‌د موسای كازم، سه‌ید محه‌مه‌د مو‌سا، سه‌ید عه‌لی مو‌سا) و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كوژراو‌و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
ئیسماعیل موحیبی پور، جێگری سیاسی‌و ئەمنی‌و کۆمەڵایەتی پارێزگای فارسی ئێران ڕایگەیاندووە، "لەکاتی مەغریبدا هێرشێکی چەکداریی بۆ سەر مەزارگەی پیرۆزی شاهچەراغ ڕویدا، هەندێك چەکدار چونەتە ناو مەزارگەكه‌و بەچەكی كڵاشینكۆف تەقەیان لەزیارەتكاران كردووه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه تا ئێستا بەوهۆی هێرشەکەوە ١٥ کەس کوژراون‌و ٤٠ کەسی دیکەش برینداربون، ئەگەریش هەیە ژمارەی کوژراون به‌رزببێته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی تەسنیمی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادارەوە بڵاویكردۆته‌وه، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەنجامدەری ئەو ڕوداوە تیرۆریستییە توخمێکی وەهابی-تەکفیریی بووە".
بەپێی ئاژانسە ئێرانییەکان، تائێستا دو لەو چەکدارانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە دەستگیرکراون‌و گەڕان بەدوای چەکداری سێیەمیشدا بەردەوامە.