لەدوای رێورەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی هاووڵاتییەک کە شەوی رابردوو لە مەهاباد بە تەقەی راستەوخۆی پۆلیس شەهید کرا، خۆپێشاندان لە مەهاباد دەستی پێ کردووە و دەست بەسەر قایمقامییەتی شارەکەدا گیراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەم 27ی تشرینی یەکەم، خەڵکی مەهاباد روویان لە مزگەوت کرد بۆ ئەوەی دوای نوێژکردن لەسەر تەرمی شەهیدێکی خۆپێشاندانی شەوی رابردووی مەهاباد، بەرەو گۆڕستانی شارەکەی ببەن و بەخاکی بسپێرن.
خەڵک لە مزگەوت بە چەپڵەرێزان و گوتنی دروشمی ''شەهید نامرێ'' تەرمی ئیسماعیل مەولوودییان بەرەو گۆڕستان برد و لە گۆڕستانیش بە دروشمی ''کوردستان گۆڕستانی فاشیستان'' تەرمەکەیان بەخاک سپارد. دواتر خۆپێشاندان شەقامەکانی مەهابادی گرتەوە و خەڵکی تووڕەی مەهاباد لەبەردەم قایمقامییەت کۆ بوونەوە و لە دژی رژێم دروشمیان دا و بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەکان خەڵک دەستیان بەسەر قایمقامییەتی شارەکەدا گرتووە.
لە گۆڕستانیش بە دروشمی ''کوردستان گۆڕستانی فاشیستان'' تەرمەکەیان بەخاک سپارد.
جێی باسە شه‌وی رابردوو مه‌هاباد یه‌كێك بوو له‌و شارانه‌ی كه زۆرترین خۆپێشاندانی تێدا كرا و زۆربه‌ی شه‌قامه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكدا بوون، پۆلیسیش به توندی خه‌ڵكی سه‌ركوت ده‌كرد.
باس له‌وه ده‌كرێ له میانه‌ی ئه‌و خۆپێشاندانانه دوو كه‌س له‌و شاره به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژێم كوژراون كه ناوی یه‌كێكیان ئاشكرا بووه، به‌ڵام هێشتا نازانرێ ئه‌وه‌ی تریان كێیه. ئیسماعیل مه‌ولوودی، كوڕی عه‌بدولقادر مه‌ولوودییه و ته‌مه‌نی 35 ساڵ بووه.
دوێنێ چله‌ی ماته‌مینی ژینا ئه‌مینی بوو و لانی كه‌م له 60 شاری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆپێشاندان كرا، له زۆربه‌ی شوێنه‌كانیش خۆپێشاندانه‌كان به‌هۆی سه‌ركوتكارییه‌كانی رژێم توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه.