كەشناسی هەرێم: سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
  2022-10-28       241       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە) بڵاوكردەوەو دەڵێت، سبەی پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

كەشناسی پێشبینی كردوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە بن: ھەولێر: 28، سلێمانی: 27، دھۆک: 26، کەرکوک: 30، ھەڵەبجە: 28، سۆران: 20، گەرمیان: 36 پلە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی شەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواوو پلەكانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بە 2 تا 3 پلە نزم دەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 26، سلێمانی: 25، دھۆک: 24، کەرکوک: 27، ھەڵەبجە: 26، سۆران: 18، گەرمیان: 32 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×