هاوڵاتییەکی هەرێم بە تەقەی سوپای پاسداران کوژرا
  2022-10-28       343       

سێ هاوڵاتی کورد لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا و یەکێکیشیان بەوهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاوێنه‌: شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای چوارتا رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی رەسوڵ مەحمود و داستان رەسوڵ و مەحمود عەزیز، لە سنووری گوندی چۆمانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوڵاتییەکان خەڵکی گوندی مەروێن و بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانەوە یەکێکیان گیانیلەدەستداوە و دووانیشیان بریندار بوون".

باسیلەوەشکرد:" ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە ناوی داستان رەسوڵە و کوڕی یەکێک لە بریندارەکان، هەروەها تەمەنی ٣٣ ساڵە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بریندارەکانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×