تەرمی 19 كۆچبەری بەلەمە نوقمبوەكەی كەناراوەكانی یۆنان دۆزرانەوە
  2022-11-02       410       

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، رایگەیاند، تەرمی 19 كۆچبەری ئەو بەلەمە دۆزرانەوە كە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، لە كەناراوەكانی یۆنان ژێر ئاو كەوت.  

ئاوێنە: دەزگای لوتكە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرچاوەیەکی تایبەت بە نوێنەری دەزگاكەیانی لە یۆنان ڕاگەیاندوە، لە ئەنجامی بەدواداچون و  گەڕانە بەردەوامەکان بۆ روداوی نوقمبونی بەلەمەكەی دوێنێ، تەرمی 19 كۆچبەر لە کەناری کاریستۆس دۆزراونەتەوەو ئێستا  پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان سەرقاڵی گواستنەوەی تەرمەکانن بۆ  نەخۆشخانەی کاریستۆس.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەهەمان کاتدا پیاوێک بە زیندویی لە دەریادا دۆزراوەتەوەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو لەگەڵ ئەم پیاوەدا تا ئێستا ١٢ كۆچبەری بەلەمەكە ڕزگارکراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×