كوژرانی 16 سەربازی دیكەی توركیا لە هەرێم راگەیەندرا
  2022-11-09       602       

هەپەگە كوژرانی 16 سەربازی توركیای لەمیانی چەند چالاكییەكی گەریلادا لەنێو خاكی هەرێم راگەیاندو دەشڵێت، هەشت سەربازیش برینداربون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ  8ی تشرینی دوەم، لە چالاكییەكی گەریلادا دژبە هێزێكی سوپای توركیا لە ناوچەی زاپ، سێ سەربازی ئەو وڵاتە كوژراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە لە رۆژانی 6و 8ی ئەم مانگەدا لە ناوچەی خابور و لە دو چالاكی جیای گەریلادا شەش سەربازی توركیا كوژراون یەكێكی دیكەش برینداربوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، رۆژی 6ی ئەم مانگە لە ناوچەی خواكورك لە چالاكییەكی گەریلادا دژبە هێزێكی سوپای توركیا پێنج سەربازی ئەو سوپایە كوژراون و حەوتیش برینداربون.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو، تەنها دوێنێ لە شاخی ئامێدی، سوپای توركیا چوار جار بە بۆمبی قەدەغە، سەنگەرەكانی شەڕی بۆردومان كردون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×