به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه دو منداڵیان له‌سلێمانی ڕزگار كردووه له‌دۆخێكی خراپی ژیاندابون‌و له‌ڕوی ته‌ندروستی‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كێشه‌ی جۆراوجۆره‌وه ڕوبه‌ڕوی ژیانێكی تایبه‌ت بوبونه‌وه.
ئاوێنه: هیوا ڕەحمان، نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، "شەوی ڕابردو کاتژمێر 12:10 خولەک لەگەڵ تیمێکی هێڵی 116ـی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی تایبەت بەپرسی منداڵ، پاشئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كی چاكه‌كار زانیاریی پێداین کە شێوازی ژیانیان له‌شاری سلێمانی پێ گه‌یاندین، کە باوکێک لەسەر شەقامەکان تا درەنگانی شەو دەروەزە بەمنداڵەکانی دەکات بێگوێدانە مافەکانی منداڵ و سەرمای پایز، له‌كاتی پێویستداو به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چونیان گەشتینە شوێنەکە لەشەقامی بازنەیی (مەلیک مەحمود)، له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجامدراو منداڵەکان کە لەسه‌رما هەڵدەلەرزین‌و له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌دا ڕزگاركران‌و گەڕێندرانەوە".
له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌و خێزانه‌و جۆری گرفته‌كه‌یان، ناوبراو وتی، " ئه‌م خێزانه پێكهاتون له‌باوك‌و دایك‌و دو منداڵ، کێشەی نەبونیان نیە، هه‌ریه‌كه له‌باوك‌و دایكی خێزانه‌كه هیچ نه‌خۆشی ده‌رونیان نیەو بەڵێنمان لێ وەرگرتون کە بەهیچ جۆرێک منداڵەکان نەبەنە سەر شەقامەکان و چاودێریان دەکەین و هەرچی پێویست بێت بۆ منداڵەکان دەیکەین".
له‌باره‌ی شێوازی چاره‌سه‌ری ئەو منداڵانەی نمونەی وەک ئەم خێزانه کە لەسەر شەقامەکانن، هیوا ڕەحمان ڕایگه‌یاند، "ئومێدەوارم به‌ئاماده‌بونی ده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و ڕێکخراوەکانی تایبەت بەپاراستنی منداڵان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بکەین، تابتوانین چارەسەری پێویست بۆ ئەم دیاردەیە بدۆزینەوەو ئەوەی پێویست بێت ئێمە ئامادەیی تەواومان دەبێت و بەردەوامیش دەبین لەم بەدواداچونانە."