بەرپرسی هەواڵگرى سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان کوژرا.
ئاوێنە: جەهانبەخش زەنگەنە تەبار، پارێزگاری شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشان بە ئاژانسى ئیرناى ڕاگەیاند، ژمارەیەک کەس، لە میانی ڕێوڕەسمێکدا لە شاری سەحنە (ڕۆژهەڵاتی کرماشان)، ئاژاوەیان ناوەتەوە بەە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان، بەهۆیەوە عەقید بایرامی بەرپرسی هەواڵگرى پاسداران کوژراوە.
وتیشى ئەوانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی بەرپرسەکەى پاسداران لە شاری سەحنە، دەستبەجێ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕادەستی دادگا کران.