وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌تویتێك له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى ئێران هۆشداریده‌دات‌و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر ڕه‌وشى شارى مهاباد له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان هه‌ڵوه‌سته‌ى كردوه‌و ده‌ڵێت:"لەهەوڵی لێپرسینەوە لەوکەسانەین کە دەستیان لەم ڕوداوانەدا هەیەو لەهەمانکاتدا بەردەوامین لەپشتیوانیکردنی خەڵکی ئێران".
ئاوێنە: ئەنتۆنی بلینکن لەتویتێکدا نوسیویه‌تى، "زۆر نیگەرانم لەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان توندوتیژییەکان دژ بەخۆپیشاندەران بە تایبەتی لەشاری مهاباد زیاد دەکەن، ئێمە لەهەوڵی لێپرسینەوە لەوکەسانەداین کە دەستیان لەم ڕوداوانەدا هەیەو لەهەمانکاتدا بەردەوامین لەپشتیوانیکردنی خەڵکی ئێران".
شه‌ممه‌ى ڕابردوو دواى پرسەی ماتەمینی دوو خۆپیشاندەر کە لەشاری مهاباد کوژرابون، ناڕەزایی‌و خۆپیشاندان شه‌وو ڕۆژێك به‌رده‌وامبوو تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى ته‌واوى شاره‌كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه کۆنترۆڵکرا.
دواى ئه‌و ڕوداوه، ئێران هێزێكى زۆرى جوڵه پێكردو حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ى كۆمۆنیست به‌شارپرێسى وت:"هێزێكى زۆرى سه‌ربازیی براوه‌ته شارى مهابادو به‌ته‌واوى شاره‌كه كراوه‌ته سه‌ربازگه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌ده‌ر له‌مهاباد، به‌هه‌مانشێوه بۆكانیش كراوه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كى گه‌وره‌و ئێران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران‌و خه‌ڵكى ناڕازیی گرتۆته‌به‌ر.
له‌هه‌مانكاتدا تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوێنێ یەکشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئێستاش ناڕەزایەتی گشتی لەمهاباد بەردەوامەو هێزەکانی سوپای پاسداران‌و بەسیج لەشارەکەدا به‌شێوه‌یه‌كى ئێجگار فراوان بڵاوه‌یان پێكراوه‌و بەسیجیش بەچەکی سوک‌و نیمچە قورسەوە ئامادەکراون‌و لەسەرجەم گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شارەکەدا جێگیرکراون".