بەشی دەنگیی زمانی کوردی لە گووگڵ چالاککرا
  2022-11-23       705       

کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی بڕیاری چالاککردنی زمانی کوردیدا لە بەشی دەنگیی سیستمی وەرگێڕانی پێگەکەیدا.

ئاوێنه‌: بۆکان جاف یەکێک لە چالاکوانان و پرۆگرامەرە کوردەکان کە رۆڵیان هەبوو لە دانانی زمانی کوردی لە سیستمەکەدا رایگەیاند، گووگڵ بە فەرمی بڕیاریدا زمانی کوردی، شێوەزاری سۆرانی لە بەشی دەنگیی سیستمی وەرگێڕانەکەیدا چالاکبکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پرۆگرامەرە کوردەکە بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن داتا و زانیاری بەردەست دەبن بۆ زمانی کوردی لە بەشی دەنگیی وەرگێڕانی پێگەی گووگڵ.

سیستمی وەرگێڕانی پێگەی گووگڵ ماوەی 17 ساڵە کارایە و زیاتر لە 130 زمانی جیاواز لەو سیستمەدا چالاککراون و زمانی کوردیش بەشێوەی ڕێنووس و دەنگیش بەردەستدەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×