وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: خۆتان لە بەکارهێنانی سیستمی غاز بەدور بگرن
  2022-11-23       642       

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رەتیدەكاتەوە بە دەر لە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، هیچ مۆڵەتێكیان بۆ دانانی سیستمی غاز بە هیچ كۆمپانیایەك دابێت و داواش لە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان دەكات خۆیان لە بەکارهێنانی سیستمی غاز بەدور بگرن.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"وەزارەتی سامانە سروشتییەکان..رادەگەیەنێت هیچ مۆڵەتێکی بۆ دانانی سیستمی گەرمکەرەوەی غازی ماڵان و کارگەکان و شوێنە تایبەتەکان بە هیچ کۆمپانیایەک نەداوە، کە بە دەر لە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2020 وەزارەتی ناوخۆ بێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "هەر مۆڵەتێکیش لە هەر شوێنێکەوە درابێت، بە بێ ئاگاداری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بوە."

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داواشی لە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان كردوە خۆیان لە بەکارهێنانی سیستمی غاز بەدور بگرن تا لە ڕێگای لیژنە تایبەتەکانەوە کاری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی بەکارهێنان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×